به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاند: "دوای زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له سنووری كه‌ركووک و دیاله، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان/ ئاسایشی سلێمانی پشتێنهیێكی ئه‌منی توند و تۆڵی دروست كرد و ژوورێكی هاوبه‌شی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ش پێكهێنرا بۆ چاودێری كردنی بارودۆخی ئه‌منیی سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان."
ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت: دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه ڕوون بوووه‌وه که چه‌کدارانی داعش له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان خۆیان ڕێكخستوووه و پیلانیان داناوه بۆ ڕه‌وانه‌كردنی چه‌كدارانی ئینغیماسی و خۆكوژ بۆ هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووک و سنووری دیاله.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه: "ئاسایشی سلێمانی به‌رده‌وام بوو له به‌دواداچوونه‌كانی و زانیاری وردتری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر گه‌وره تیرۆریست (حاجی مه‌سعه‌ب) كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چه‌كداره داعشه ئینغیماسییانه ده‌كات (كه تاوه‌کوو دوا ده‌رفه‌تی ژیانیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن و دواتر خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه). تۆڕێكی به‌رفراوانی تیرۆریستیشیان دروست كردوووه له شاری كه‌ركووک و دیاله که هه‌ر دوو تیرۆریست (ئه‌بوو هوره‌یره‌و و ئه‌بوو موجاهید) سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ تیرۆریستان (ئه‌بوو فه‌تح و ئه‌بوو سه‌یف) له ناو خاكی عێراق كه تیرۆریستی خۆكوژ ده‌گوازنه‌وه بۆ شاری كه‌ركووک و دیاله تاوه‌کوو ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ شێواندنی ئاسایشی ئه‌و شارانه."
ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند: "دوای زانیاریی ورد و دروست و ڕه‌زامه‌ندیی دادوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری جووڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی ده‌ركرد. ئاسایشی سلێمانی ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌ستبه‌كاربوون بۆ ده‌ستگیركردن و دۆزینه‌وه‌ی شانه نوستوووهكانی تیرۆریستانی داعش، له سه‌نته‌ری شاره‌كانیش تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و چاودێری جموجۆڵی گومانلێكراوانیان ده‌كرد. ئه‌وه بوو له سه‌ره‌تای مانگی 9 (ئهیلوول) دوو تیرۆریستی ئینغیماسی و خۆكوژ به ناوه‌كانی (م- ر، ع- ح ) كه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتبوون چاودێری كران و له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستگیر كران."
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه: "ئاسایشی سلێمانی به هاوكاریی ئاسایشی شاره‌زوور و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیاله، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان چڕتر كرده‌وه و زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر پیلانی هاتنی چه‌ند خۆكوژێكی دیکه بۆ سلێمانی. شه‌و رۆژ چاودێری وردی جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستان ده‌كرا، پاش گه‌یشتنی هه‌ر دوو تیرۆریست (د. ێ، ق. غ) بۆ سلێمانی، له كاتی وه‌رگرتنیان له‌لایه‌ن تیرۆریست (ی. ش)، كه سه‌رپه‌رشتیاری گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره ئینغیماسی و خۆكوژه‌كان بوووه بۆ ویلایه‌تی كه‌ركووک و دیاله، له‌گه‌ڵ هاوكارێكیان ده‌ستگیر ده‌كرێن و بهكرێگیراوێكیش كه له گه‌ڵیان بوو، ده‌ستگیر ده‌كرێت."
ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت: "به‌رده‌وامبوون له چاودێری كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر له‌سه‌ر پیلانی نوێی داعش و زانیاری نوێ له‌سه‌ر مه‌رامه‌كانیان به‌ده‌ستهات، به‌رنامه‌ی توند و تۆڵ داڕێژرا بۆ ڕێگری له هه‌ر پیلانێک بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌و شانه نووستوووانهی هه‌رێمی کوردستانی داعش‌یش ئاشكرا كران كه په‌یوه‌ندییان به‌و گرووپانه‌وه هه‌بوووه. له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاجیاشدا، ئه‌ندامه‌كانیان ده‌ستگیر كران و ژماره‌یێک تۆمه‌تبار و به‌كرێگیراو چه‌ند قاچاخچییێک كه به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هاوكاری تیرۆریستانی داعشیان كردبوو، ده‌ستگیر كران."
ده‌قی ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌کدار و تۆمه‌تبارانه‌ی ئاسایشی سلێمانی بڵاوی کردوووه‌ته‌وه:
یه‌که‌م: تیرۆریست (د. ێ) ناسراو به (ئه‌بوو عومه‌ر)
- ساڵی 1999 له سنووری خورماتوو له‌دایک بوووه.
- سه‌رپه‌رشیاری گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بوووه بۆ سلێمانی.
- له سنووری سلێمانی له كارگه‌یێكی بلۆک كاری كردوووه.
- ناوبراو 10-11-2018 ده‌ستگیر كرا.
دووه‌م: تیرۆریست (ق. غ) ناسراو به (ئه‌بوو سوفیانی كوردی)
- ساڵی (1997) له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان له‌دایک بوووه.
- چه‌كداری خۆكوژ و ئینغیماسی داعش بوووه.
- ناوبراو 10-11-2018 ده‌ستگیر كرا.
سێیه‌م: تیرۆرست (ی. ش) ناسراو به چالاک كوردی.
- ساڵی (2002) له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان له‌دایک بوووه.
- چه‌كداری خۆكوژ و ئینغیماسی داعش بوووه.
- ناوبراو 10-11-2018 ده‌ستگیر كرا.
چواره‌م: تیرۆریست (م . ر) ناسراوه به ئه‌میر
- ساڵی 1999 له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان له‌دایک بوووه.
- چه‌كداری خۆكوژ و ئینغیماسی داعش بوووه.
- ناوبراو 3-9-2018 ده‌ستگیر كرا.
پێنجه‌م: تیرۆریست (ع . ح) ناسراوه به كاروان كوردی.
- ساڵی 2000 له ده‌ره‌وی سنووری هه‌رێمی کوردستان له‌دایک بوووه.
- چه‌كداری خۆكوژ و ئینغیماسی داعش بوووه.
- ناوبراو 3-9-2018 ده‌ستگیر كرا.
شه‌شه‌م: تۆمه‌تبار (م . م)
- له ساڵی (1984) له هه‌رێمی كوردستان له‌دایک بوووه.
- به‌كرێگیراو بوووه و هاوكار بوووه له گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش.
- ناوبراو 12-11-2018 ده‌ستگیر كراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment