کوردپرێس:
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “بەپێی داتاکانی وەزارەتی داراییی عێراق، لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا واتە ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ و ٢٠١٧، داهاتی عێراق (٢٩٩ ترلیۆن و ٨١٦ ملیار) دینار بووە، خەرجییەکانیشی گەشتۆتە (٢٩٦ ترلیۆن و ٥٠١ ملیار) دینار، بەوەش بڕی زیادەی ئەم چوار ساڵە (٣ ترلیۆن و ٣١٥ ملیار) دینار بووە.”
ھاوکات ناوبراو ئەوەی ڕاگەیاندووە، رۆژانە داتا و زانیاری بە ژمارەی بەرمیل و نرخەکەی و داھاتەکەی لەسەر نەوتی دەرهێنراو لە باشووری عێراق و کەرکووک بڵاو دەکاتەوە.
لەبارەی بڕی فرۆشراوی نەوت و داھاتەکەی لە ساڵی ٢٠٠٥، ئەحمەدی حاجی رەشید بەم شێوەیە باسی دەکات:
نەوتی خوارووی عێراق: عێراق لە ساڵی ۲٠٠٥ بڕی (٤٩٦ ملیۆن و ٩٣٠ ھەزار و ١٩٦) بەرمیل نەوتی ھەناردە کردووە، تێکڕای نرخی نەوتی فرۆشراوی عێراق بۆ ئەو ساڵە (٤٥) دۆلار بووە، بەوەش داھاتی ئەو بڕە نەوتە دەکاتە (٢٢ ملیار و ٥٨٠ ملیۆن و ٢٣٣ ھەزار و ٨٩) دۆلار.
نەوتی کەرکووک: لەو ساڵەدا عێراق بڕی (١٦ ملیۆن و ٢٤ ھەزار و ٧٥٢) بەرمیل نەوتی کەرکووکی هەناردە کردووە بە تێکڕای نرخی (٥١ دۆلار و ١٧ سەنت)، بەوەش کۆی داھاتەکەی گەشتۆتە (٨١٩ ملیۆن و ٩١٠ ھەزار و ٧٨٢) دۆلار.
تێکڕای ھەردووکیان: عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ دا بڕی (٥١٢ ملیۆن و ٩٥٤ ھەزار و ٩٤٨) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داھاتی ئەو بڕەش گەشتۆتە (٢٣ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن و ١٤٣ ھەزار و ٧٨١) دۆلار.
*لە تۆڕی مییدیاییی خەڵک وەرگیراوە
Your Comment