بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی ئیبراهیم، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی ئه‌نه‌كه‌سه له كۆبانێ به کەناڵی تەلەفیزیۆنیی كوردستان 24ی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، بۆ تاووتوێ كردنی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات و كۆمیته‌ی ده‌ستووری سووریا، كۆ ده‌بنه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی تیمی كاری هاوبه‌شی سێیه‌می توركی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌نقه‌ره، جیمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا گوتی: "پاڵپشتی كردنی واشنتن له شه‌ڕڤانه كورده‌كان، ته‌كتیكی و كاتییه و پێویسته بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌كانی سووریا، هاوكاریی له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت".
دواى كۆبوونه‌وه‌كه جێفری له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به سووریا له رۆژهه‌ڵاتی فورات تا ده‌گاته پارێزگای ئیدلب باس كراوه".
ده‌رباره‌ی نه‌خشه رێی تایبه‌ت به منبج، جێفری گوتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وردبینی ئه‌منی ده‌كات له میانی پابه‌ندبوونی به‌و سۆزه‌ی له‌باره‌ی ده‌رچوونی چه‌كداره كورده‌كان له شاره‌كه به توركیای داوه و تا له‌ناو هیچ ئه‌نجوومه‌نێكی ناوخۆیی و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازیش نه‌مێننه‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment