هاوپه‌یمانیی بینا: ده‌بێت عێراق كار بۆ ده‌ركردنی هێزه‌کانی توركیا بكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌بێت عێراق کار بۆ ده‌رکردنی هێزه‌کانی تورکیا له‌و وڵاته‌ بکات چوونکه‌ بوونی هێزه‌كانی توركیا پێشێل كردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه ‌‌و به‌ هیچ شێوه‌یێک ئه‌وه‌ قبووڵ ناكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی کانوونی یه‌که‌می 2018 مه‌نسوور بعێجی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانیی بینا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات که‌ داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌م هێزه‌کانی تورکیا له ‌ناو خاكی عێراق ده‌ربكات و پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراقیش له‌وه‌ زیاتر بێده‌نگ نه‌بێت به‌رامبه‌ر بوونی ئه‌م هێزانه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق.

ناوبراو وتیشی: "هیچ هۆكارێک نییه‌ بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ له ‌ناو خاكی عێراق، هه‌رچه‌ند ئه‌وان شه‌ڕی دژی هێزێكی كوردی ئۆپۆزسیۆن وه‌ک به‌هانه‌ دێننه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ كاری عێراقه‌ نه‌ک كاری هێزی توركیا كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ له‌ ناو خاكه‌كه‌مان جێگیر بوون به‌ به‌هانه‌ی شه‌ڕی دژی داعش."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكراشی ده‌كات: عێراق به‌ هێزی خۆی له‌ داعش ڕزگاری بوو، ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق كار بكات بۆ ده‌ركردنی هێزی توركیا تاكوو ئه‌گه‌ر پێویست به‌ به‌كارهێنانی هێزیش بكات ده‌بێت ئه‌م هێزانه‌ یه‌ک ڕۆژی دیكه‌ش له ‌ناو خاكی عێراق نه‌مێننه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ توركیا بنكه‌یێكی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی به‌عشیقه‌ی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ كرده‌وه‌ هه‌رچه‌ند چه‌ندین جار حكوومه‌تی عێراق داوای كردوووه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا گوێی به‌ داواكانی عێراق نه‌داوه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50092

Your Comment

You are replying to: .
captcha