به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جێمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ سووریا که سه‌ردانی تورکیای کردوووه له دوای ٣یه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی کارکردنی ھاوبه‌شی په‌یوه‌ندیدار به سووریا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسی ڕۆژھه‌ڵاتی فوڕات و ئیدلب و گشت پرسه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به سووریایان کردوووه.
جێفری راشیگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج چالاکییه‌کانی ده‌ورییه‌ی جیاوازیان ئه‌نجام داوه.
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌مریکا به‌ڵێنه‌کانی خۆی له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج و نه‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه له ئه‌نجومه‌نه‌کانی خۆجێیی و کارمه‌ندی سه‌ربازیی ناوخۆیی به‌جێھێناوه و ئێستاش لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی ئه‌نجام ده‌ده‌ین. بۆ ده‌ستبه‌رکردنی پێوه‌ره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج، تا کۆتاییی ئه‌مساڵ به‌شێک له ھه‌نگاوه‌کان ده‌ھاوێژرێ. به‌شێک له‌مانه تا کۆتاییی کانوونی یه‌که‌م ته‌واو ده‌کرێن."
جێفری جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه که ھه‌ماھه‌نگیی مه‌نبه‌ج بوووه‌ته مۆدێلێک بۆ گشت سووریا به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌رکردنی ئاشتی و ڕوونی کرده‌وه: "به بێ بوونی ھه‌ماھه‌نگیی نزیکیی تورکیا و ئه‌مریکا ئه‌سته‌مه چاره‌سه‌ریی کۆتایی له سووریا بدۆزرێته‌وه".
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ سووریا له‌باره‌ی جێبه‌جێ کردنی ھه‌مان مۆدێلی مه‌نبه‌ج له ناوچه‌کانی دیکه‌ش گوتی: پرسی ناوچه‌کانی دیکه له قۆناغی پلاندانانی ھاوبه‌ش تاوتوێ ده‌که‌ن و ئه‌مه پلاندانانهش ده‌ستی پێکردوووه و پلانه‌که پرسی پشتیوانیی تورکیا له ئیدلبیش له‌خۆ ده‌گرێت.
جێمس جێفری له‌باره‌ی هاوکارییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه جه‌ختی کرده‌وه: هاوکارییه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ سوپای سووریای دیموکرات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش کاتی و تاکتیکییه. ئێمه نیگهرانییێکی زۆرمان له به‌هێزبوونی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌یه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment