کوردپرێس:
عەمید رەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”وەڵامی ئێران بۆ پەلامارە تیرۆریستییەكەی چوارمەهال وەڵامێکی بەهێز دەبێت”.
بە وتەی وتەبێژی سوپای پاسداران ”ئەو پەلامارە تیرۆیستییانەی دەكرێنە سەر گەلی ئێران، هەروا بە ئاسانی تێناپەڕن و بەشێوەیێكی بەهێز وەڵامی ئەوانە دەدەینەوە كە تاوانەكەیان ئەنجام داوە”.
ئەو بەرپەسەی سوپای پاسداران دەڵێت” بە توندترین سزا لێپێچینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانی تاوانەكەدا دەكرێت و هێزەكانی ئێرانیش بەم زووانە دەیاندۆزێتەوە”.
ڕۆژی پێنج شەممە، لە شاری چوارمەهالى پارێزگای بەلوچستانی باشوری رۆژهەڵاتی ئێران تەقینەوەیێک رووی دا و بەهۆیەوە دوو هێزی ئەمنی گیانیان لە دەست دا و نزیکەی 20 هاووڵاتییش بریندار بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment