یەکێتی: قبووڵ ناکەین پۆستی وەزارەتی داد بدرێتە لایەنێکی دیکە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان ڕایدەگەیێنێت یەکێتى قبووڵى ناکات پۆستى وەزارەتى داد بدرێتە لایەنێکى تر و بە مافى خۆى دەزانێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدى ئەحمەد پیرە، وتەبێژى مەکتەبى سیاسیی یەکێتى بە خەندانی وت: "یەکێتى ئاگادارى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراقى کردووە، کە مافى ئەوەى نییە، ڕێگە بگرێت لە پێشکەش کردنى ناوى کاندیدى یەکێتى بۆ وەزارەتى داد و ئەوە قبووڵ ناکەین".

لە حاڵەتى سوور بوونى عادل عەبدولمەهدى لەسەر کاندیدەکەى ئێستاى بۆ پۆستى وەزارەتى داد، سەعدى پیرە ئامادە نەبوو زانیارى بدات تەنها وتى: "هەڵوێستى ترمان دەبێت".

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کرد کە یەکێتى لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکانى تر گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەکات، بەڵام ئەوەى ناوەکان پێشکەش دەکات عادل عەبدولمەهدی-یە، ئەگەر گۆڕانکارى لە ناوى کاندیدەکان کرا ئەوە باشە، ئەگەر نەکرا قسەى ترمان دەبێت".

هەرچەندە هەتا ئێستا هەشت پۆستى وەزارى لە حکوومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى بە بەتاڵى ماونەتەوە، بەڵام بەهۆى ناکۆکى لایەنە سیاسییەکانى عێراقەوە، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراق نەتوانرا بابەتى دەنگدان بە کاندیدان بخرێتە بەرنامەى کارەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50065

Your Comment

You are replying to: .
captcha