بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی بارەگای رەوتی حیكمەیان كرد لەشاری بەغدا و لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتەكە كۆبونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندیەكانی هەردوولا و چەند پرسێكی گرنگیان كرد لە نێویاندا پرسی تەواو كردنی هەشت وەزارەتە بەتاڵەكەی كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی كە بڕیارە لە دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر بدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروها پێوەندییەکانی نێوان گۆڕان و هاوپەیمانیی چاکسازی خرایە بەر باس.
سەرچاوە: کەناڵی تەلەفیزیۆنیی KNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment