بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار جەبار شاوەیس پەرلەمانتارى خولى پێشووى عێراق له فراکسیۆنى یه‌کێتى بە شارپرێسی ڕایگه‌یاند: "لەڕاستیدا ئێستا هه‌ڤاڵانى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئێستا زیاتر سه‌رقاڵى پرسى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارن، له‌کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تیشدا زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندیی به‌ئیراده‌ى یه‌کێتیه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ربێت و د.به‌رهه‌م ساڵح نه‌توانێت چوار ساڵى داهاتوو ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌وه قورس ده‌بێت بۆ یه‌کێتى".
سه‌باره‌ت بهنزیکبوونهوهکانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى، به‌ختیار ئاشکرایکرد: "له‌نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى نزیکبوونه‌وه هه‌بووه و ئومێد هه‌یه زیاتریش بێت و هه‌ردوو هاوسه‌رۆک بگه‌نه ڕێکه‌وتن".
ئه‌وه‌شى ڕوونکرده‌وه، "یه‌کێتى و پارتى له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى جه‌لالى مه‌لاییه‌وه پێکه‌وه هاتن و تاگه‌یشته 31ى ئاب و دواتریش مام جه‌لال و کاک مه‌سعوود ڕێکه‌وتن، له‌کاتێکدا کاک مه‌سعوود پێشتر وتبووى، ده‌ستى خۆم ده‌بڕمه‌وه ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵ مام جه‌لال پێبکه‌م، دواتریش له‌واشنتۆن ده‌ستى خسته ناو ده‌ستى مام جه‌لاله‌وه و ڕێکیشکهوتن، پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌وان به‌و ناکۆکیه قووڵ و مێژوییه گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن، بۆچى ده‌بێت دوو ئامۆزا دوو برا دوو هاوسه‌رۆک نه‌گه‌نه ڕێکه‌وتن".
ئه‌وه‌شى به‌بیر هێنایه‌وه، "پێشتر هه‌موومان گوێمان له‌وه‌بوو که کاک بافڵ ده‌یوت، لاهور خۆى خستۆته به‌ر فیشه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى من هیچم لێنه‌یات، به‌دڵنیاییه‌وه که‌سانێکیش هه‌ن له‌م نێوه‌نده له‌ناو ئاوى لێڵدا مه‌له دهکهنو به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه، هاوسه‌رۆکان پێکنهیهنهوهو ڕێکنه‌که‌ون، به‌ڵام ڕێگه ڕاسته‌که ئاشته‌وایی ناو ماڵى یه‌کێتى و ڕێکهوتنهوهیانه".
ئه‌وه‌شى وت: "ده‌رکه‌وت یه‌کێتى له‌کاته زۆر هه‌ستیاره‌کاندا له‌وکاتانه‌ى ده‌که‌وێته ته‌نگژه‌یه‌که‌وه، هه‌مویان پێکه‌وه هاوکاریی یه‌کتر ده‌که‌ن، ئه‌وه‌شى ده‌وترا ده‌رکراوه‌کان ده‌رکراون و یه‌ک ملیۆن ساڵى تریش ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام بینیمان دوو مانگى به‌سه‌ردا تێنهپهڕى و کاتێکیش یه‌کێتى که‌وته ته‌نگژه‌وه، ده‌رکراوه‌کان خۆیان پێنه‌گیراو ئه‌و دۆخه‌یان قبووڵ نه‌کرد و هاتنه‌ده‌نگ، هه‌رچه‌ند ته‌حه‌فوز و تێبینیه‌کى زۆر هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌ى یه‌کێتى له‌ڕابردودا کارى له‌سه‌ر کردوه، بۆیه بۆ کوێرکردنى چاوى ناحه‌زانى یه‌کێتى‌و دڵخۆش کردنى دڵى که‌سوکارى شه‌هیدانمان، ده‌بێت هاوسه‌رۆکان بگه‌نه ڕێکه‌وتن".
ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه، "دواى کۆتاییهاتنى پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، ده‌بێت مژده‌ى خۆش بده‌ین به‌خه‌ڵکى یه‌کێتى و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان به‌ڕێکه‌وتنى نێوان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیی".
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه، ڕۆژى 30ی کانونی دوەمی 2022، سەرچاوەیەکی نزیک لەسەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاشکرایکردبوو، لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبۆتەوە، بەڵام بەفەرمی بڵاو نەکراوەتەوە.
بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى نزیکبونه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌کاتێکدایه، هەفتەی ڕابردوو ئاڵا تاڵەبانی کە یەکێکە لەسەرکردە "دەرکراوەکان"ی یەکێتی لەگەڵ شاندی ئەو حزبە بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەبەغدا دەرکەوت له‌کاتى سەردانیان بۆ لاى هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح له‌شارى به‌غدا.
کێشەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی ڕۆژى 8ى ته‌مموزى 2021 گه‌یشته لوتکه‌و ئه‌وکات بافڵ تاڵەبانی تاکلایەنە بڕیاریدا به‌رپرسانى یه‌که‌مى دەزگاکانی دژەتیرۆرو دەزگای زانیاریی یەکێتی دوربخاتەوە کە بەکەسانی نزیک لەلاهور شێخ جەنگی دادەنرانو دواتریش بافڵتاڵەبانی ڕایگەیاند، لەلایەن لاهور شێخ جەنگی ئامۆزایه‌وه ژەهرخواردکراوە.
دواتریش گرژیه‌کان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى، به‌بڕیارێک ڕۆژی 2ى 11ى 2021 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی‌و سێ ئەندامی سەرکردایەتی لەڕیزەکانی خۆیدا کە ئەوانیش" ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەممەد، شادومان مەلا حەسەن"بون، لەگەڵ سڕکردنی ئاراز شێخ جەنگی لەئەندامێتی سەرکردایەتیی ئەو بۆ ماوەی شەش مانگ.
Your Comment