ئه‌ردۆغان ناوی كاندیداکانی AKP بۆ 14 شاره‌وانی ئاشكرا ده‌کات

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا ناوی کاندیداکانی پارته‌که‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی 14 شاره‌وانی ئاشکرا کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی گشتیی ئاکپارتی و سه‌ركۆماری توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی سه‌رۆک لقه‌كانی پارته‌كه‌ی به‌شداریی كرد كه‌ له‌ ناوه‌ندی گشتیی ئاکپارتیدا به‌ڕێوه‌ چوو و ناوی كاندیدی پارته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی 14 شاری ئاشكرا كرد.

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دیداری که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی گشتیی جه‌هه‌په‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانیا گوتی: "ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌كان وه‌ک بڵێی هه‌موویان دوور له‌ چاوی میدیاكان ئه‌نجام دران ئه‌وه‌ش ئه‌م گه‌شته‌ی سه‌یرتر كرد. له‌ په‌رله‌مانی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به ‌درێژایی ژیانی سیاسییان خۆیان بۆ دژایه‌تی توركیا ته‌رخان كردوووه‌ و هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و به‌وه‌ ناسراون كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی نزیكدان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان. یه‌كێک له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌گه‌ڵی كۆ بوووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یان گرتوووه‌ نامه‌وێت ناوی به‌ سه‌ر زارمدا بێت گوایه ئه‌و‌ ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌ڵمانییه‌ به ‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مانه‌. به ‌ڕاستی ده‌مانه‌وێت بزانین قڵیچدارئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ خاوه‌ن دۆسیه‌ تاریكه‌ی ئه‌ڵمانیا باسی چیی كردوووه‌. ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نییه‌. نامه‌وێت ناوی سیاسییه‌كانی دیكه‌ بده‌م كه‌ سه‌رۆکی گشتیی جه‌هه‌په‌ له‌ ئه‌ڵمانیا چاوی پێیان كه‌وتوووه‌. ئه‌وانیش هه‌مان دۆسیه‌یان هه‌یه‌".

سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ گوتی: "ئێمه‌ وه‌ک ئاکپارتی له‌ قۆناغی هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری 2019ه‌وه‌ به ‌ته‌واوی ده‌ست له‌و شێوازانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌گرین كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ژاوه‌ژاو و شێواندنی دیمه‌نه‌کان. بڕیارمان دا هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ‌جۆرێک به‌ڕێوه‌ ببه‌ین که‌ ڕێز له‌ ژینگه‌ و مرۆڤایه‌تی بگرێت".

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ وتاره‌كه‌یدا ناوی كاندیدی پارته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی 14 شار ئاشكرا كرد كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

1. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی ئاگری، ساڤجی سایان

2. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی ئاكسارای، ئه‌نوه‌ر دینچه‌ر

3. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی بیله‌جیک، نیهات جان

4. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی ئه‌رزنجان، جه‌لاله‌ددین باشسۆی

5. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی ئه‌دیرنه‌، كۆرای ئویماز

6. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی ئیدر، عادل ئه‌شرم

7. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی ئیسپارتا، شوكرو باشده‌غیرمه‌ن

8. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی قه‌رس، ئه‌نسار ئێردۆغدو

9. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی كرشه‌هیر، یاشار باخچه‌جی

10. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی كوتاهیه‌، ئه‌حمه‌د سامی كوتڵو

11. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی سێرت، عه‌لی ئیلباش

12. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی دێرسم، گۆكهان ئارسڵان

13. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی وان، نه‌جده‌ت تاكڤا

14. كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی زۆنگوڵداک، عومه‌ر سه‌لیم ئالان

پێشتر ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی كاندیداکانی ئاکپارتیدا كه‌ له‌ ناوه‌ندی كۆنگره‌ی خه‌لیجی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌ چوو ناوی 40 كاندید و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاکپارتیشدا ناوی 20 كاندیدی دیكه‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی توركیا ئاشكرا كردبوو و به‌م جۆره‌ سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان تا ئێستا ناوی 74 كاندیدی پارته‌كه‌ی ئاشكرا كردوووه‌.

سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: كاره‌كان له‌باره‌ی ده‌ستنیشان كردنی كاندیدی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانی شار و شارۆچكه و ناحیه‌كان به‌رده‌وامه‌ و له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ناوی كاندیده‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن.

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ژماره‌یێک له‌و شتانه‌ی ماون (له‌ هاوپه‌یمانیی گه‌ل) ئێمه‌ وه‌ک سه‌رۆکه‌كان (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی گشتیی ئاکپارتی و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی گشتیی مه‌هه‌په‌) دیسانه‌وه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ كۆ ده‌بینه‌وه‌ و بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50058

Your Comment

You are replying to: .
captcha