ده‌ستگیرکردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ له‌ ئامه‌د و جۆله‌مێرگ درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی تورکیا- ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیرکردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌یه‌ و له‌ ئامه‌د و جۆله‌مێرگ پۆلیس هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر چه‌ندین ماڵ و 15 به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په‌ی ده‌ستگیر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 5ی کانوونی یه‌که‌می 2018‌ پۆلیسی تورکیا له‌ ناوه‌ندی ئامه‌د دیسانه‌وه‌ هه‌ڵیانکوتایه‌وه‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییانی کورد و 15 که‌س له‌ ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په‌یان ده‌ستگیر کرد.

له‌ ئامه‌د 7 هاوسه‌رۆک و به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ستگیر کران که‌ بریتین له‌؛ نه‌جمه‌ددین بوراکماک هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ باغله‌ر، وه‌هاب گیونای هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ یه‌نی شه‌هر، هالوک ئه‌یوب ئۆغڵو هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ کایاپنار، عه‌لی ئالکان هاوسه‌رۆکی ده‌به‌په‌ له‌ باغله‌ر، ڕه‌مه‌زان ئونگور به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ و عوسمان دۆنا و سه‌عید ده‌میر.

پۆلیسی تورکیا ده‌ستگیرکراوه‌کانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئامه‌د گواسته‌وه‌ و باس له‌وه‌ش ده‌کرێت ژماره‌ی ده‌ستگیرکراوه‌کان له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ تا ئێستا ئاشکرا بوووه‌.

له‌ جۆله‌مێرگ 8 چالاکوان که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ پشتیوانی کردن له‌ مانگرتنه‌که‌ی له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆکی که‌جه‌ده‌ مانیان گرتبوو، ده‌ستگیر کران که‌ ناوی ده‌ستگیرکراوه‌کان به‌م شێوه‌یه‌یه‌: زه‌ینه‌ب کایا هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ جۆله‌مێرگ، نورییه‌ ئاکتاش هاوسه‌رۆکی ده‌به‌په‌ له‌ جۆله‌مێرگ، نه‌وزاد کاتا هاوسه‌رۆکی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر، شه‌هیربان ئاجار، که‌سکین ئه‌رۆل، نه‌جیب جۆشکون و نوره‌ده‌ین ئاتسز ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50035

Your Comment

You are replying to: .
captcha