نێچیرڤان بارزانی کونترۆڵی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەستەوە دەگرێت

بەشی جیهان- کەماڵ چۆمانی دەڵێت: مەسروور بارزانی کە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێم هەڵبژێردراوە، دەسەڵاتێکی زیاتری لە نێچیرڤان بارزانی دەبێت کە بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم کاندید کراوە، بەڵام نێچیرڤان بارزانی کونترۆڵی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەستەوە دەگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیدا زیاترین کورسیی پەرلەمانی بەدەست هێنا، بڕیاری داوە پاش دەست لەکار کێشانی مەسعوود بارزانی لە سەرۆکایەتیی هەرێم لە ساڵی 2017وە و چۆڵ بوونی ئەو پۆستە، نێچیرڤان بارزانی بۆ وەدەست گرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم بە پەرلەمانی کوردستان بناسێنێت و هەروەها مەسروور بارزانی کوڕی گەورەی مەسعوود بارزانی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی و ئاسایشی هەرێم پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەدەستەوە بگرێت.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز دەڵێت مەسەلەیێک کە لێرەدا گرینگە دابەشکردنی دەسەڵاتە لە نێوان دوو کاندیدی حزبی دیموکرات؛ بەو چەشنە کە پاش هەڵبژاردنی مەسروور بارزانی وەکوو سەرۆک وەزیرانی هەرێم و هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێم کام لەو دوو کەسە دەسەڵاتێکی زیاتریان دەبێت، بەتایبەت کە ئەو دوو ئەندامەی بنەماڵەی بارزانی نوێنەری دوو ڕەوتی نێوان حزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق دێنە ئەژمار.

کەماڵ چۆمانی شرۆڤەکاری پرسی کوردەکان لەوبارەوە بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز دەڵێت ئێمە هێشتا نازانین کە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم چۆن دەبێت. پاش دەست لە کار کێشانی مەسعوود بارزانی دەسەڵاتەکانی ئەو پۆستە لە نێوان سەرۆک وەزیرانی هەرێم و دەزگای داد و پەرلەمان-دا دابەش بووە. ناوبراو لەو باوڕەدایە مومکینە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم تا ئاستی پۆستێکی تەشریفاتی دابەزێنێت.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە لە هەر حاڵەتێکدا، مەسروور بارزانی دەسەڵاتێکی زیاتری لە نێچیرڤان بارزانی دەبێت، بەڵام نێچیرڤان بارزانی-ش دەسەڵاتی ئەوەی دەبێت کە کۆنترۆڵی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەستەوە بگرێت، هەموو شتێک بەسراوە بەوەی کە پەرلەمانی کوردستان بە چ شێوەیێک چاکسازی لە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50028

Your Comment

You are replying to: .
captcha