به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه کراوه که له نێوان ڕۆژانی 5 بۆ 14ی کانوونی یه‌که‌می 2018 جێمس جێفری سه‌ردانی تورکیا و ئۆردۆن ده‌کات و له سه‌ردانه‌کانیدا جۆوێل ڕایبێرن ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه یاوه‌ری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ سووریا ده‌کات.
جێمس جێفری له میانی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تورکیا تاوتوێی دوایین دۆخی سووریا ده‌کات و "گرووپی کاری باڵا سه‌باره‌ت به سووریا" له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا داده‌مه‌زرێنێت.
له میانی سه‌ردانه‌که‌شیدا بۆ ئۆردۆن تاوتوێی بابه‌تی به‌رده‌وامیدان به فشاره‌کانی سه‌ر ده‌وڵه‌تی سووریا و هێشتنه‌وه‌ی له به‌رزترین ئاستدا ده‌کات و هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ری سیاسی له سووریا له چوارچێوه‌ی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئۆردۆندا باس ده‌کات.
هاوکات جێمس جێفری له‌گه‌ڵ ئه‌و کارمه‌نده ئه‌مریکییانه‌دا کۆ ده‌بێته‌وه که به‌شدارن له دروست کردنی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌باره‌ی سووریاوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment