به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مه‌ریکا پاش بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400 له ڕووسیا و به‌کارهێنانی ئه‌و سیسته‌مه بۆ شوێنگره‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگریی ئه‌مریکا، بابه‌تی وه‌لاوه‌نانی تورکیا له به‌رنامه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فڕۆکه‌ی F-35 و هه‌روه‌ها ڕاده‌ست نه‌کردنی 100 فڕۆکه‌ی F-35 به‌و وڵاته‌ی خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
تورکیا و چه‌ندین وڵاتی دیکه ڕۆڵێکی گرینگ له به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی F-35 ده‌بینن و به‌رهه‌مهێنان و دابینکردنی هه‌ندێک له پارچه‌کانی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌یان وه‌ئه‌ستۆ گرتوووه. به‌رپرسانی ئه‌مریکا ئاستی کارتێکه‌ریی وه‌لاوه‌نانی تورکیا له به‌رنامه‌ی به‌رهه‌مهێنانی F-35یان کردۆته بابه‌تێک بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگری له ڕووسیا.
هیدی گرانت به‌رپرسێکی باڵای هێزی ئاسمانیی ئه‌مریکا به ماڵپه‌ڕی میلیتاری تایمزی ڕاگه‌یاندوووه که وه‌لاوه‌نانی تورکیا له به‌رنامه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی F-35 کارتێکهرییێکی خراپی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فڕۆکه‌یه نابێت.
ناوبراو گوتیشی: وه‌لاوه‌نانی تورکیا له به‌رنامه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 کارتێکه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌که ده‌بێت به‌ڵام کارتێکهرییێکی خراپ نابێت.
بڕیاره 7ی جانیڤێری 2019 هیدی گرانت پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی ئیداره‌ی پاراستنی ته‌کنه‌لۆجیای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا وه‌ئه‌ستۆ بگرێت هه‌ر بۆیه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که مومکینه ڕۆڵێکی کاراتر له‌سه‌ر پێدانی فڕۆکه‌ی F-35 به تورکیا ببینێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment