به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له دوای کۆتایی هاتنی لووتکه‌ی له ئه‌رجه‌نتین و ئه‌نجامدانی دوو سه‌ردان بۆ هه‌ریه‌ک له پاراگوای و ڤێنیزوێلا به فڕۆکه‌ی تایبه‌تیی "TC-TRK" کاتژمێر 14:40 گه‌یشته‌وه ئه‌نقه‌ره و له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیی ساز کرد و گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مریکای لاتین و ناوچه‌ی کاریبی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵی و فرهلایهنهکانمان په‌ره‌پێبده‌ین".
سه‌رکۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهكانماندا له لووتكه‌ی (G-20) زۆر باس له مه‌سه‌له‌ی جه‌مال خاشقجی كرا".
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێکیشدا سه‌باره‌ت به کاندیدی ئاک‌پارتی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ گوتی: "له‌باره‌ی ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه که‌مێک پشوودرێژ ده‌بین. بڕیاری كۆتاییمان كاتێک ده‌ده‌ین كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریمان هه‌ڵسه‌نگاند".
سه‌رکۆماری تورکیا له‌باره‌ی دانووستانه‌كانی ئاک‌پارتی و مه‌هه‌په بۆ گه‌یشتن به هاوپه‌یمانی له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیییهكان گوتی: "کاک سادیر و کاک مه‌همه‌ت كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌وان كه كاره‌كانیان ئاماده كرد ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه و دواتر ئێمه‌ش وه‌ک دوو سه‌رۆک (سه‌رۆكی گشتیی ئاک‌پارتی ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) بێ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ هیچ كێشهیێک بڕه‌خسێندرێت بڕیاره‌كه‌مان، ڕێكکه‌وتنه‌كه و هه‌موو شتێک ڕاده‌گه‌ینین".
سه‌رکۆماری تورکیا له‌باره‌ی پلانی چالاکییه‌کانی 100 ڕۆژی دووه‌م دوا و ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌م کارانه جێگری سه‌رۆک به‌ڕێز فوئاد سه‌رپه‌رشتییان ده‌کات و که کاره‌کان ته‌واو بوو ڕایده‌گه‌یه‌نین. ئینشائه‌ڵڵا پرۆگرامی چالاکییه‌کانی 100 ڕۆژی دووه‌م به سه‌رجه‌م گه‌له‌که‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نین".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment