عه‌مار حه‌کیم و به‌شیر حه‌داد کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کۆ بوویه‌وه‌ و دۆخی سیاسیی عێراق خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018 د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ‌یاوه‌ریی شاندێک كه‌ پێكهاتبوون له‌ ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌یان كرد.

له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌ره‌وپێشچوونی بارودۆخه‌كان كرا له ‌مه‌یدانی سیاسیی ئه‌مڕۆی عێراق.

هه‌ر له‌ كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا پێشڤه‌چوونه‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق خرایه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ تاوتوێ كردنی چۆنییه‌تیی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی و په‌رله‌مانتارانی ڕه‌تی حیكمه‌ی عێراقی.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50003

Your Comment

You are replying to: .
captcha