کۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر کاندیده‌کانى پارتى ڕاگه‌یاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر کاندیده‌کانی پارتی ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌ڵێت: "تا ئێستا هیچ لایه‌نێک پێینه‌وتووین بۆ کۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێم ".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان ڕابه‌ر بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامی گوتی: "بڕیار له‌سه‌ر هیچ پرسێکی پێشوه‌خت ناده‌ین به‌ڵام پێویسته‌ هه‌ر که‌سێک ده‌بێته‌ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌ند له‌ ڕابردوو وه‌ربگرێت و ده‌ست بکات به‌ چاکسازی ڕیشه‌یی".

ناوبراو وتیشی: "تا ئێستا هیچ لایه‌نێک پێینه‌وتووین بۆ کۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی هه‌رێم".

شوان ڕابه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ تا ئێستا کۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری نه‌داوه‌ به‌شداری له‌ حکوومه‌ت بکات یاخود نه‌ به‌ڵام له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی بڕیاری کۆتایی ده‌ده‌ن.

شایانی باسه‌؛ دواى دیاری کردنى کاندیدى سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکوومه‌ت له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ هه‌ریه‌ک له‌ یه‌کێتیی نیشتمانى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ‌ڕێگه‌ى به‌رپرسه‌کانیانه‌وه‌ پێشوازییان له‌ کاندیده‌کانى ئه‌و حزبه‌ کرد به‌ڵام فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له ‌په‌رله‌مانى کوردستان ناڕه‌زاییی خۆى له‌و کاره‌ى پارتى ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند که‌ ناکرێت ئه‌و حیزبه‌ هه‌ر دوو پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکوومه‌تی به‌ده‌سته‌وه ‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49992

Your Comment

You are replying to: .
captcha