کوردپرێس:
به‌پێی دوایین فه‌رمان که ڕۆژی دووشه‌ممه 3-12-2018 به واژۆی ڕاکان جبووری پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت ده‌رچوووه، خۆی له‌وه یه‌کلا کردوووه‌ته‌وه جارێ هه‌ر له پۆستی پارێزگاری که‌رکووکدا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌شێکی ده‌سه‌ڵاته‌کانی به سه‌ر جێگرێکی که عه‌ره‌به و دوو ڕاوێژکاریشی (یه‌کێکیان عه‌ره‌ب و ئه‌وه‌ی دیکه تورکمانه) دابه‌ش کردوووه.
ڕاکان جبووری به‌ربژێری ده‌رچوووه بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا عه‌ره‌به سوننه‌کان یه‌کلا نه‌بوونه‌ته‌وه که کێ بۆ شوێنه‌که‌ی له په‌رله‌مان بنێرن به‌ڵام دوو که‌س له‌لایه‌ن دوو به‌ره‌ی نێو ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی ململانێی ئه‌و پێگه‌یه ده‌که‌ن.
پۆستی پارێزگاریش که تاوه‌کوو ئێستا به‌وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێ به دڵی به‌شێک له عه‌ره‌به‌کان نییه به‌تایبه‌ت لای هۆزه‌کان ئه‌و پۆسته به‌و جۆره‌ی ئێستا هێنده‌ی مایه‌ی کێشه‌یه هێنده خێری نه‌بوووه بۆیه ده‌یانه‌وێ ئه‌و پرسه به کۆده‌نگی پێکهاته‌کان یه‌کلا بکرێته‌وه.
عه‌بدولکه‌ریم عه‌زاوی سه‌رۆکی گشتیی هۆزه‌کانی عێراق ده‌ڵێت: "پێویسته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا کۆ ببێته‌وه و ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو بکات بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌که و ئه‌نجومه‌نیش چاودێری کاروباره‌کان بکات و یاساکان دابڕێژێت. ئه‌مڕۆ که‌رکووک پێویستی به‌وه‌یه و خه‌ڵکه‌که‌ی ماندوون، ئه‌وه‌تا هه‌ندێ له گه‌ڕه‌که‌کان لافاو دایپۆشیون و هه‌موو ئه‌مانه پێویستیان به ئیداره‌یێکی به‌هێزه".
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی عێراق، دوای په‌سندکردنی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت هه‌ر په‌رله‌مانتارێک بۆ 10 دانیشتن سوێندی یاسایی نه‌خوات، مافی په‌رله‌مانتاری نامێنێ و به‌پێی ڕیزبه‌ندی لیسته‌که‌ی که‌سێکی دیکه ده‌چێته شوێنه‌که.
د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "که حکوومه‌تی نوێ پێکهات وده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ کردن ده‌ستبه‌کاربوو ئیدی پێویسته ئه‌و به‌ربژێره ده‌رچوووانه سوێندی یاسایی بخۆن و ده‌ست به‌کار بن وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان. 20 به‌ربژێری ده‌رچووش تاوه‌کوو ئێستا سوێندییان نه‌خواردوووه".
یه‌کێتی پۆستی پارێزگاری که‌رکووک به مافی خۆی ده‌زانێت و سیناریۆی یه‌که‌م بۆ دانانی که‌سێک، ڕێککه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکمان به‌ڵام زۆری داواکارییه‌کانی ئه‌و دوو پێکهاته‌یه وای کردوووه یه‌کێتی بیر له‌وه بکاته‌وه ڕێککه‌وتنێکی نوێ له نێوان لایه‌نه کوردییه‌کان بکرێت تاوه‌کوو کوردێک به ده‌نگی زۆرینه‌ی کورد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دابنرێت.
جه‌مال شکور ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێمه ڕێککه‌وتن بکه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه ده‌بێ زۆر شت له ده‌ست بده‌ین. لایه‌نه‌کانی دیکه له سه‌رچاوه‌ی هێزه‌وه قسه ده‌که‌ن چوونکه ئێمه خۆمان ڕێکنه‌که‌وتووین که براده‌ران نایانه‌وێ که‌رکووک و ئه‌نجومه‌ن کۆ نابێته‌وه. باشترین ڕێگه‌چاره گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه تاوه‌کوو پارێزگارێکی کورد دابنرێت".
له ماوه‌ی که‌متر له مانگێکدا ڕاکان جبووری پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت نزیکه‌ی پێنج فه‌رمانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌کان ده‌رکردوووه که ناڕه‌زایی لای کورد لێکه‌وتوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment