به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌لیل باڵایی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی میرات فه‌رهه‌نگیی پارێزگای کرماشان له‌وباره‌یه‌وه گوتی: بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی قه‌سر شیرین که ڕۆژی 4ی سه‌رماوه‌ز به‌رانبه‌ر به 25ی تشرینی دووهه‌م ڕووی دا زیانی به بینای مێژوویی و کۆنی کاروانسه‌رای قه‌سر شیرین گه‌یاندوووه و تا ئێستاش بۆ نوێ کردنه‌وه‌ی بیناکه هیچ نه‌کراوه.
ناوبراو زیادی کرد: کارکردنی بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌و بینا مێژوویییه کۆمه‌ڵێک یاسا و ڕێسای هه‌یه و ئیداره‌ی ئه‌وقاف و کاروباری خێرخوازانه مافی مالکییه‌تی بیناکه‌ی هه‌یه.
باڵایی ڕوونیشی کرده‌وه: به‌شێکی زۆری تاق و سهردرگاکان و دیواره‌کانی ئه‌و بینا مێژوویییه خه‌ساری لێکه‌وتوووه و پێویسته ئیداره‌ی ئه‌وقاف هه‌نگاوی پێویست بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌و بینا مێژوویییه هه‌ڵبگرێت.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 4ی سه‌رماوه‌زی 1397 به‌رانبه‌ر به 25ی تشرینی دووهه‌می 2018 بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 6.4 به‌پێی پله‌ی ڕیخته‌ر ده‌وروبه‌ری سه‌رپێڵ زه‌هاو و قه‌سر شیرینی هه‌ژاند که ده‌که‌وێته به‌ری ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان و به‌و بۆنه‌یه‌وه زیان له چه‌ند بینا و خانوویێکی هاووڵاتییان که‌وت به‌ڵام به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌کان کوژراوی لێنه‌که‌وته‌وه ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی بریندارانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه 500 که‌سی تێپه‌ڕاندبوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment