ده‌بێ بڕیاری لابردنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی یه‌كێتیی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم بوووه‌ به‌ یاسا و به‌ هیچ شێوه‌یێک هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و چه‌ند ڕێگری لێبكرێت هه‌ر ده‌بێت بخرێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتیی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "به‌پێی به‌دواداچوونی ڕێكخراوه‌كه‌یان، بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق به ‌لابردنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان عێراق و پارێزگاكانی هه‌رێم بوووه‌ به‌ یاسا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌یه‌ بۆیه‌ هه‌ر ده‌بێت جێبه‌جێ‌ بكرێت".

ناوبراو ئاشکرای کرد: "هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو 15 ڕۆژ له ‌دوای ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ لاببرێن به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كه‌سێكی پاره‌په‌رسته‌وه‌ تا ئێستا كاری پێنه‌كراوه‌".

سه‌رۆكی یه‌كێتیی هاورده ‌و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه: "لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ له‌ چه‌ندین ڕوووه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمدایه‌، چوونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌كردنی ئابووری و زیادبوونی جووڵه‌ی بازرگانی و دابه‌زینی نرخی كاڵا و شتومه‌ک له‌ هه‌رێمی كوردستاندا".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49983

Your Comment

You are replying to: .
captcha