هاوپه‌یمانیی سائیروون هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی سائیروون هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌لیم جبووری بۆ وه‌زیری به‌رگری و فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆ دابنرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018 حاكم زاملی له‌ هاوپه‌یمانیی سائیروون ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "هه‌ر حكوومه‌تێک پشتیوانیی مه‌رجه‌عیه‌ت و سه‌در و شه‌قامی نه‌بێت كه‌متر له‌ دوو مانگ به‌رگه‌ ناگرێت و كۆتایی پێدێت."

ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه‌: "ناكرێت ئه‌جیندای ده‌ره‌كی له‌سه‌ر پۆسته‌ وه‌زاره‌ته‌كان به ‌سه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی حكوومه‌تدا بسه‌پێنرێت، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتوووه‌ ڕێگه‌ به‌ هیچ هه‌ڵوێستێک و ده‌ستێكی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌درێت."

زاملی باسی له‌وه‌ش كردوووه‌: "هه‌ر كاندیدێک ئه‌جیندای ده‌ره‌كی پشتیوانی بكات ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه ‌و ده‌ڕژێینه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان."

هاوپه‌یمانیی سائیروون هه‌ریه‌ک له‌ ‌سه‌لیم جبووری بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری و فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49980

Your Comment

You are replying to: .
captcha