به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان که به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتبوووه ڤێنیزوێلا له‌گه‌ڵ نیکۆلاس مادورۆ سه‌رۆکی ڤێنیزوێلا به‌شداری له کۆربه‌ندی کاری تورکیا- ڤێنزوێلا کرد و دواتر کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ساز کرد.
سه‌رکۆماری تورکیا له‌باره‌ی به‌ھێزبوونی ئابووری تورکیا گوتیشی: "ئابووری تورکیا که خاوه‌نی بناغه‌یێکی به‌ھێزه، سه‌ره‌ڕای گشت ھه‌وڵه‌کانی ڕێگری، توانایێکی به‌ھێزی خستووه‌ته‌ڕوو. ئێمه وه‌ک وڵاتێک که له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا ڕووبه‌ڕووی ھێرشی توندی ئابووری بووینه‌ته‌وه، ئه‌و بڕیاره میزاجییانه‌ی که پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ره‌کانی سیسته‌می بازرگانیی جیھانییه، به گونجاو نازانین.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: بۆ دۆستایه‌تی و چالاکی بازرگانی له‌گه‌ڵ ڤێنزوێلا ئیزن له که‌سێک وه‌رناگرین. ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆین که به ئیراده‌ی گه‌له‌وه به‌ره‌وه‌پێش ده‌چێت ئه‌وا پێویستمان به ئیزن‌وه‌رگرتن له که‌س نییه. حه‌شیمه‌تی وڵاته‌که‌ی من 81 میلیۆن که‌سه. به ئیراده و ده‌نگی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک هاتوومه‌ته سه‌ر کار. ئێمه تا ئێستا بۆ به‌رده‌وامیی چالاکییه‌کانمان ئیزنمان له که‌سێک وه‌رنه‌گرتوووه و دواتریش ناگرین. ئێمه ته‌نها ئیزن له گه‌ل وه‌رده‌گرین.
لای خۆیه‌وه نیکۆلاس مادورۆ سه‌رۆکی ڤێنیزوێلا گوتی: "وه‌ک چۆن ئێمه خۆمان له په‌یوه‌ندیی بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه هه‌ڵناقورتێنین با كه‌سیش خۆی له چالاكییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئێمه هه‌ڵنه‌قورتێنێت".
سه‌رۆکی ڤێنیزوێلا ڕای‌گه‌یاند: "کاتێک که گه‌لی ڤێنیزوێلا باوه‌شی بۆ ئاشتی کرده‌وه، ئه‌و باوه‌شه به ڕاستی ده‌کاته‌وه و ئێمه ماوه‌یێکی دوور و درێژ له‌مه‌وبه‌ر بڕیارمان دا باوه‌شی برایه‌تی و دڵمان بۆ گه‌لی تورک بکه‌ینه‌وه که خاوه‌نی مێژووییێکی ڕه‌سه‌نن، جه‌نگاوه‌رن و گه‌لێکن له زۆر جه‌نگدا براوه بوون."
نیکۆلاس مادورۆ له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا جه‌ختی له نزیکیی گه‌لی تورک و گه‌لی ڤێنیزوێلا کرده‌وه و گوتی: "دڵمان بۆ گه‌لی تورک ده‌که‌ینه‌وه و سوپاسیان ده‌که‌ین بۆ ئه‌م سه‌ردانه فه‌رمییه".
نیکۆلاس مادورۆ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جاره سه‌ردانێک له لایه‌ن تورکیاوه له ئاستی سه‌رۆکدا بۆ ڤێنیزوێلا ئه‌نجام بدرێت و گوتی: "خاوه‌نی ئاینده‌یێکی گه‌وره و گه‌شین که پێویسته وه‌ک تورکیا و ڤێنیزوێلا بنیادی بنێین. ئه‌م سه‌ردانه بۆ ئه‌و به‌شه‌ی له سه‌ده‌ی 21 ماوه‌ته‌وه ده‌بێته هۆی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات".
ئه‌و باسی له‌وه‌ش کرد که تورکیا و ڤێنیزوێلا خاوه‌ن په‌یوه‌ندیی سه‌رکه‌وتووی نێوانیانن و گوتی: "له ئێستادا و دوای 68 ساڵ له په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات، سه‌رکۆماری تورکیا سه‌ردانی ڤێنیزوێلای کرد. ئه‌مه ڕووداوێکی مێژوویییه، به‌و شێوه‌یه‌ش پێویسته جیهانێکی گه‌وره بنیات بنێین. هێزمان هه‌یه، گه‌له‌کانمان له پشتمانن، مێژوو و هه‌موو شتێکمان هه‌یه به‌ڵام مافی ئه‌وه‌مان نییه شکست بهێنین و شکست ناهێنین".
نیکۆلاس مادورۆ گوتیشی: به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان توركیا و ڤێنیزوێلا. هه‌ردووكمان خاوه‌ن په‌یوه‌ندییێكی ئابووری سه‌ربه‌خۆ و سه‌ركه‌وتووین. زێڕ به‌شێكه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه. به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكییه بازرگانییه‌كانمان و فرۆشتنی زێڕ به شێوه‌یێكی ڕوون و یاسایی. كه‌س ناچار نییه خۆی له‌وه هه‌ڵقورتێنێت. وه‌ک چۆن ئێمه خۆمان له په‌یوه‌ندیی بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه هه‌ڵناقورتێنین با كه‌سیش خۆی له چالاكییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئێمه هه‌ڵنه‌قورتێنێت. ڤێنیزوێلا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت به جیهانی بفرۆشێت. به‌رده‌وامین له پلاندانان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كانزا. ساڵی داهاتوو ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌بڕین و پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه كه خاوه‌ن دووه‌مین یه‌ده‌گی زێڕین له جیهان. ده‌بێت شانازی به‌وه بكه‌ین چوونكه ئه‌وه هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت دروست ده‌كات و جۆری ده‌رامه‌ته‌كانی وڵات زیاتر ده‌كات. خۆ ئه‌و سامانه نایاته باخه‌ڵی مادورۆ. ئێوه باش ده‌زانین ئه‌و داهاته ده‌بێته ماڵ و په‌روه‌رده. ئه‌و داهاته ده‌بێته هۆی هێنانه‌دی خزمه‌تگوزارییه‌كان و خۆشبه‌ختی خه‌ڵک".
سه‌رۆکی ڤێنیزوێلا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توركیا خاوه‌ن مێژوویێكی دوور و درێژه گوتی: "ئه‌مڕۆ له ته‌نیشت سه‌رۆكی گه‌وره‌ی كۆماری توركیای گه‌وره، ئه‌ردۆغانی دۆستمم. له میانی ئه‌م هه‌زار ساڵه‌ی دواییدا توركیا ڕۆڵێكی زۆر گرنگی گێڕاوه له جیهان. به كولتووری توركی، توركیا زۆر خزمه‌تی كولتووری جیهان، زانست، هونه‌ر و سیاسه‌تی كردوووه و ئه‌مه ئێجگار كاریگه‌ره. توركیا جیهانی به‌ئاگا هێنایه‌وه و له‌م جیهانه فره‌جه‌مسه‌رییه و فره‌ناوه‌ندییه‌دا رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment