گۆڕان: عه‌بدولمه‌هدی خوازیاری به‌شداریی گۆڕان له‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانىی گۆڕان ئاشکرای کرد سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای له‌و حیزبه‌ کردوووه‌ کاندیدى خۆیان بۆ وه‌زاره‌تى داد پێشکه‌ش بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف ئاماژه‌ى به‌وه ‌دا: عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ ڕێگه‌ى که‌سێکى دیکه‌وه‌ گۆڕانى ئاگادار کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ کاندیدى خۆیان بۆ وه‌زاره‌تى داد پێشکه‌ش بکه‌ن.

ناوبراو وتیشی: گۆڕان چه‌ند ناوێکى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى داد پێشکه‌ش کردوووه به‌ڵام ناوى کاندیده‌کانى ئاشکرا نه‌کرد.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و کاندیده‌ى یه‌کێتى پێشکه‌شی کردبوو بۆ وه‌زاره‌تى داد قبووڵ نه‌کراوه‌، داواکردن له‌ گۆڕان بۆ پێشکه‌شکردنى کاندید بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌ چواچێوه‌ى ئه‌وه‌دایه‌ که‌ پارێزگاى سلێمانى پشکى هه‌بێت له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق.

عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف گوتیشی: هه‌ندێ که‌س له‌ ناو پارتی و یه‌کێتیدا هه‌ن که‌ دۆستى گۆڕانن و له‌ ڕووى مادییه‌وه‌ هاوکارى گۆڕانیان کردوووه‌.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد به‌ ئیستیحقاقی خۆی ده‌زانێت و جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌ هیچ له‌ونێک له‌و ئیستیحقاقه‌ چاوپۆشی ناکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49939

Your Comment

You are replying to: .
captcha