کوردپرێس:
بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەیێکدا وەڵامی قسەکانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکای داوەتەوە کە وتبووی ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییانەی ئێران دەیکات پەیڕەوی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات.
قاسمی لە وەڵامی ئەو ئیدعایەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا وتوویەتی بەرنامە و تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێران ڕێگەپێدراوە هیچ پەیڕەوێکی دەولی دژی نییە و تەنها ڕەهەندی بەرگری و ئەمنیی وڵاتی ئێرانی هەیە بە گوێرەی پێویسیی وڵاتی ئێران نەخشەڕێگای بۆ داڕێژراوە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: ئەوەش زۆر نایابە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو پەیڕەوەی کردۆتە بیانوو و بەڵگە کە خۆی پێشێلی کردووە و تاکلایەنانە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشاوەتەوە و بە هەموو ئەوانەشەوە لایەنێکی دیکە تۆمەتبار دەکات بەوەی کە ڕێککەوتن و پەیڕەوەکەی پێشێل کردووە.
Your Comment