بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوارچێوەى هەماهەنگى لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هەڵوێستى چوارچێوەو هاوپەیمانەکانى روونە و جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستى نەبەستنى کۆبوونەوەى پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار پێش گەیشتن بە لێکتێگەیشتن.
ئاماژەى بەوەش کردووە، پیشوازى لە هەڵوێستى ئەو فراکسیۆنەنانە دەکات کە هەمان بڕیارى ئەوانیان داوە و بایکۆتى کۆبوونەوەکەیان راگەیاندووە.
چوارچێوەى هەماهەنگى داواى گفتوگۆى زیاتر دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرى واقیعى و جێگەى رەزامەندى لایەنەکان.
ئەوەلەکاتێکدایە، پێشتر هەر سێ فراکسیۆنە هاوپەیمانەکە کە پێکهاتوون لە سەدرییەکان و پارتى و سوننەکان بایکۆت کردنى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانیان راگەیاند بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.
Your Comment