قوباد تاڵه‌بانی: له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتووین و نه‌وت ڕاده‌ست ده‌كه‌ین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ته‌واوی مه‌له‌فی دانوستان پێكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی کوردستان كرا و ئەنجامەکە ئەوەیە کە لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتووین و نەوتی هەرێم ڕادەست دەکەین.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 28ی کانوونی یەکەمی 2020 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان وتی، "پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ندكراوه‌، گفتوگۆكانمان ئه‌مڕۆ بۆئه‌وه‌ بوو ئێمه‌ بتوانین هه‌ماهه‌نگی به‌هێز بكه‌ین وه‌ك خۆی بودجه‌كه‌ له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بوو بۆ به‌غدا وتیشی، "له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتوین و ئه‌وه‌ش له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌ ئێمه‌ وه‌ك حكوومه‌ت له‌و به‌شه‌ی ڕازین".

له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به‌ به‌غدا قوباد تاڵه‌بانی وتی "ئاماده‌یمان ده‌ربڕیبوو له‌ 2019 له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان نه‌وت ڕاده‌ست بكه‌ین، وتومانه‌ ئاماده‌ین 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه‌ بفرۆشین".

News Code 499

Your Comment

You are replying to: .
captcha