گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک تەوەری گفتوگۆکانی بارزانی لە بەغدا نەبوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان ئاماده ‌نییه‌ هیچ به‌ڵێنێک له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و جێبەجێ کردنی مادەی 140تەوەری گفتوگۆکانی بارزانی لە بەغدا نەبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی به‌ میدیاكانی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو: "له ‌به‌غداش تێگه‌یشتن هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ به‌دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام نامه‌وێ هیچ به‌ڵێنێک بده‌م".

له‌وباره‌یه‌وه‌ جه‌مال شوكور په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا، سه‌ردانێكی حزبی تا ئه‌وه‌ی سه‌ردانێكی نه‌ته‌وه‌یی بوایه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یێک پرسی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پیشمه‌رگه‌ی تاووتوێ نه‌كردووه‌".

ناوبراو وتیشی:"ده‌بوایه‌ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی له ‌به‌غدا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌دایه‌، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردستانیه‌كان دانیشتنی بكردایێت، نه‌ک ده‌ست له‌ملانێ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆیان ده‌یانوت داگیركه‌ری كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانن".

جه‌مال شوكور ڕاشیگه‌یاند ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بارزانی ته‌نها بریتی بووه‌ له ‌ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و لایه‌نه‌ عیراقییانه‌ی كه‌ پێشتر به‌داگیركه‌ر ناوی ده‌بردن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49888

Your Comment

You are replying to: .
captcha