ئه‌مریکا پێوه‌ندیی نێوان PKK  و YPG ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی جیهان- ماڵپه‌ڕی میلیتاری دات دام له‌ زاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکاوه‌ په‌یوه‌ندیی نێوان PKK و YPGڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و نووسیی: "ئێمه‌ ناڵێین که‌ YPG هه‌مان PKKیه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا له‌ ساڵی 2014وه‌ له‌ ئه‌مریکا تووڕه‌یه‌ که‌ پشتیوانی له‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ناسراو به‌ YPG له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش کردوووه‌ و به‌ بۆچوونی تورکیا هێزه‌کانی YPG هه‌مان PKKن و هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا دێنه‌ ئه‌ژمار.

ماڵپه‌ڕی میلیتاری دات دام که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ پێشوو و خانه‌نشین‌کراوه‌کانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ ده‌برێت له‌ زاری جه‌یمز ماتیز سه‌رۆکی پێنتاگۆنه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌مریکا ئه‌و بۆچوونه‌ی تورکیا قبووڵ ناکات که‌ هێزه‌کانی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی PKK به‌ یه‌کێک ده‌زانێت.

جه‌یمز ماتیز ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌: تورکیا له‌ په‌یوه‌ندیی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی YPG تووڕه‌یه‌ و حه‌ز ناکات ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌بێت.

ناوبراو له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی YPGله‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) وتی: "ئێمه‌ ده‌زانین که‌ هێزه‌کانی YPG چۆن ڕێکخراون به‌ڵام ئێمه‌ ناڵێین که‌ YPG هه‌مان PKKیه‌."

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی تورکیا له‌باره‌ی هێزه‌کانی YPG شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له‌ سووریا په‌ک ده‌خات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49886

Your Comment

You are replying to: .
captcha