به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌مه‌زان ده‌میر پارێزه‌رێکی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له ڕایگهیاندوووه که نۆزده‌یه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره ڕه‌تی كرده‌وه ده‌میرتاش ئازاد بكات.
ناوبراو وتووشیه‌تی: "دادگاكه سه‌ره‌ڕای بوونی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بۆ ئازادكردنی ده‌میرتاش به‌ڵام ئازادی نه‌كرد، وه‌ک بیانوویێكیش پێی ڕاگه‌یاندین بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی ده‌میرتاش هێشتا ڕوون نه‌بۆته‌وه".
له‌لایێکی دیکه‌وه مه‌حسوونی کاهره‌مان پارێزه‌رێکی دیکه‌ی ده‌میرتاش ئاشکرای کرد: "دوای بڕیاره‌که‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا، مانه‌وه‌ی ده‌میرتاش له زیندان بۆ هه‌ر کاتژمێرێک پێشێل کردنی مافی ئازادی ئه‌وه".
ڕۆژی هه‌ینی 30ی تشرینی دووهه‌می 2018 پارێزه‌رانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ژێر ڕۆشناییی بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپادا داواكارییێكیان پێشكه‌شی دادگا كردبوو به مه‌به‌ستی ئازادكردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په.
له داواکارییه‌که‌ی دادگای مافه‌کانی مرۆڤی یه‌کێتی ئه‌ورووپادا هاتبوو که مافی ده‌میرتاش بۆ دادگایی کردنێکی خێرا و مافی به‌شداری کردنی له ده‌نگداندا پێشێل کراوه و "ده‌بێت به زووترین کات سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ئازاد بکرێت".
هه‌ر له‌وباره‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیاش دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندبوو که دان به‌و بڕیاره‌دا نانێن و ئاماده نیین سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ئازاد بكه‌ن.
هه‌فته‌ی رابردووش عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیری دادی تورکیا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندبوو که "چاوه‌ڕێین بڕیاره‌که‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بگاته ده‌ستمان، ئه‌و کات دادگای تورکیا بڕیاری پێویست له‌باره‌ی دۆسیه‌که‌وه ده‌دات".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment