به‌ره‌ی تورکمانی داوای پۆستی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ره‌ی تورکمانی هۆشداری ده‌دات که‌ کاندیداکانی ئه‌و به‌ره‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ کابینه‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ ڕه‌ت نه‌کرێنه‌وه‌ چوونکه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌ت بکرێنه‌وه‌ سیاسه‌تێکی جیاوازتر له‌ به‌رانبه‌ر به‌غدا په‌یڕه‌و ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووک)دا داوا ده‌کات کاندیداکانی حزبه‌که‌ی بۆ جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق و حکوومه‌ت ڕه‌ت نه‌کرێنه‌وه‌ چوونکه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌ت بکرێنه‌وه‌ و له‌ پۆسته‌کان دوور بخرێنه‌وه‌، ئه‌وا "سیاسه‌تێکی جیاوازترمان ده‌بێ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق."

شایانی باسه‌ که‌ پێشتر به‌ره‌ی تورکمانی داوای له‌ هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح کردبوو که‌ له‌ کاندیدی ئه‌م به‌ره‌یه‌ پشتیوانی بکات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49849

Your Comment

You are replying to: .
captcha