به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه: "دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد له‌سه‌ر باندێک که پێکھاتبوون له سێ تۆمه‌تبار که پیشه‌یان کاسب بوووه، توانراوه ده‌ستگیر بکرێن."
ئه‌وه‌ش ڕوونکراوه‌ته‌وه: "ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه ڕاسپێردرابوون بۆ کوشتنی ھاووڵاتی (ت. ع. ک) که سه‌رمایه‌دارێکی شاری سلێمانیه له‌سه‌ر کێشه‌یێکی نێوانیان."
ئاسایش جه‌ختی کردۆته‌وه: "تۆمه‌تباران به‌رنامه‌ڕێژییان کردبوو که شه‌وی ٢٦ له‌سه‌ر ٢٧ی ئه‌م مانگه له نزیک گه‌ڕه‌کی ئیبراھیم ئه‌حمه‌د له سلێمانی، دووان له تۆمه‌تباره‌کان به سواری ماتۆڕ ته‌قه له‌و سه‌رمایه‌داره بکه‌ن کاتێک له ماڵ دێته ده‌ره‌وه، دواتر به ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ده‌بلڕ ھه‌ڵبێن."
له‌و ڕوووه‌شه‌وه ئاسایش ورده‌کاریی شکست پێھێنانی ئه‌و ھه‌وڵه‌ی ئاشکرا کردوووه و له ڕاگه‌یێنراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که ھێزه‌کانی ئاسایش پێشتر زانیاری‌یان ھه‌بوو و پلانی وردیان داڕشتبوو چاودێریان کردبوون، پێش ئه‌نجامدانی تاوانه‌که توانییان ده‌ستگیریان بکه‌ن و شکست به پیلانه‌که‌یان بھێنن.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که ده‌ست گیراوه به سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌شدا که تۆمه‌تباران به‌نیاز بوون دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌که پێی ھه‌ڵبێن له‌گه‌ڵ ماتۆڕێک و یه‌ک ده‌مانچه و سێ شانه و ٣٧ فیشه‌کی ده‌مانچه‌دا.
له کۆتاییشدا باس له‌وه کراوه "تۆمه‌تباران به فه‌رمانی دادوه‌ر و به گوێره‌ی ماده‌ی (٥٦) له یاسای سزادانی عێراقی زیندانی کران و به فه‌رمانی دادوه‌ر ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی کراون."
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment