قه‌ره‌یلان: به‌ گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ ده‌ست به‌ تیكۆشانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین

به‌شی تورکیا- ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌ و فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند: ده‌یانه‌وێت به‌ گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ پێشوازی له‌ 41هه‌مین ساڵی تێكۆشانی په‌كه‌كه‌ بكه‌ن و ئیتر هه‌نگاوی نوێ بگیرێته‌به‌ر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ی (هه‌په‌گه‌) له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ڕادیۆ (ده‌نگی وڵات) ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه که‌ په‌كه‌كه‌ حیزبێكی كلاسیک نییه‌ و وتیشی: "ڕاسته‌ ناوی حیزبی پێوه‌یه‌ به‌ڵام له‌ حیزب ناچێت. په‌كه‌كه‌ هزرێک، فه‌لسه‌فه‌یێک، ڕۆح و گیانێک و ڕێگایێكی ژیانه‌. به‌شداربوون له‌ په‌كه‌كه‌دا نه‌ جه‌سته‌یی و نه‌ ماددی. په‌كه‌كه‌ حیزبی ڕێبه‌رایه‌تییه‌. له‌ كه‌سایه‌تیی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕاستیی ڕێبه‌رایه‌تی چه‌سپاوه‌، فه‌لسه‌فه‌ و ئایدۆلۆژیا و به‌رنامه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردوووه‌ و حیزبی بوونی په‌كه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌ره‌وپێشچوووه‌. جیاوازیی په‌كه‌كه‌ و حیزبه‌كانی‌تر له‌وه‌دایه‌ كه‌ ڕاستیی رێبه‌رایه‌تیی تیادایه‌ و ناكرێت له‌ یه‌ک جیا بكرێنه‌وه‌."

قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ به‌ وته‌یێكی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) ده‌كات كه‌ وتوویه‌تی: "په‌كه‌كه‌ ڕۆمانێكی ناكۆتایییه" و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ قه‌ره‌یلان ڕاشیگه‌یاندوووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دڵی مرۆڤدا ئه‌وین و بڕوایێكی گه‌وره‌ نه‌بێت ناتوانێت پێشه‌نگایه‌تی بكات. له‌ په‌كه‌كه‌دا لایه‌نی وره‌ و موراڵ زۆر به‌رزه‌، بڕوا به‌رزه‌ و هاوڕێیه‌تی و هه‌ڤاڵێتی پیرۆزه‌. ژیانێكی تاكه‌كه‌سی نییه‌ به‌ڵكوو ژیانێكی پێكه‌وه‌یی و هه‌ره‌وه‌زییانه‌یه‌.

قه‌ره‌یلان سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا له‌ دژی 3 سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندوووه‌: "ئه‌مریكا به‌م بڕیاره‌ی ئه‌مدواییه‌ی پیلانگێڕییه‌كه‌ی نوێ كرده‌وه‌. باشه‌ بۆ وای كرد؟ چوونكه‌ پلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی له ‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌. ئامانجی پیلانگێڕییه‌كه‌یان ئه‌وه‌ بوو كه‌ هزر و ڕامان و ئایدۆلۆژیای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بسڕنه‌وه‌ و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی پاكتاو بكه‌ن به‌ڵام ئایدۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ هه‌موو كات زیاتر به‌هێزتره‌.

ناوبراو ئاشكراشی كردوووه‌: "ئێمه‌ پڕۆژه‌ی بونیاتنانه‌وه‌ی نوێمان گرتوووه‌ته‌به‌ر. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له ‌ناو گه‌ریلادا گۆڕانكارییێكی گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ین و گه‌ریلای نوێ بونیات بنێین. پرۆژه‌ی بونیاتنانه‌وه‌ی نوێ ته‌نها پرۆژه‌ی پێشخستنی ته‌كنیک و ته‌كنه‌لۆژیا نییه‌، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا له‌ ڕووی شێواز و باره‌گاكانی گه‌ریلا، شێوازی ژیان و شه‌ڕی گه‌ریلادا هه‌وڵ ده‌ده‌ین گۆڕانكاری ئه‌نجام بده‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ به ‌كار بهێنین و بیخه‌ینه‌ خزمه‌تی شۆڕشه‌وه‌. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ گه‌ریلا كار له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كات. ئه‌وه‌نده‌ی بكرێت گه‌ریلا ته‌كنه‌لۆژیا به ‌كار ده‌هێنێت به‌ڵام خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئێمه‌ گه‌ریلایێک بخوڵقێنین كه‌ له‌ دیسپلیندا به‌هێز بێت، له‌ خۆشاردنه‌وه‌دا به‌هێز بێت و هه‌واڵگریی دوژمن تێكوپێک بدات. ئه‌وه‌ش به‌ شێوازی نوێ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌ر گه‌ریلا ته‌له‌فون و ئینته‌رنێت به‌كار بهێنێت ئه‌وه‌ نابێته‌ گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ. ده‌بێت گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ بزانێت كاتێک توانیی هه‌واڵگریی دوژمن تێكبدات ئه‌وه‌ ئه‌و سه‌رده‌كه‌وێت. ده‌بێت له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ بۆ دوژمن ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی سیخوڕی و هه‌واڵگری."

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49837

Your Comment

You are replying to: .
captcha