یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییان له‌ عه‌فرین ئه‌نجام دا

به‌شی سووریا- ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕایده‌گه‌یێنێت: "له‌ دوو هێرشى جیاوازدا له‌ كانتۆنى عه‌فرین بۆ سه‌ر سوپاى توركیا و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كان توانیویانه‌ 6 چه‌كدار بكوژن و ئۆتۆمبیلێكى سه‌ربازیش تێكبشكێنن."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 28ی تشرینی دووهه‌می 2018 یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ کرد: "هێرشه‌كانى یه‌په‌گه‌ له‌ چوارچێوه‌ى قۆناغى دووه‌مى به‌رگرى سه‌رده‌م بوووه‌ و له‌ ناوچه‌ى شێراوه‌ و ناوه‌ندى كانتۆنى عه‌فرین هه‌ر دوو چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌ كه‌ تێیدا 6 چه‌كدارى گرووپه‌كانى نزیک له‌ توركیا كراونه‌ته‌ ئامانج."

ناوه‌نده‌كه‌ى یه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانیان توانیویانه‌ له‌ ناوچه‌ى شێراوه‌ 4 چه‌كدارى گرووپى ئیمام حه‌مزه‌ بكوژن، سه‌یاره‌یێكى سه‌ربازیشیان به ‌ته‌واوى تێكشكاندوووه‌، هاوكات توانیویانه‌ دوو چه‌كدارى گرووپه‌كه‌ش به‌ سه‌ختى بریندار بكه‌ن."

یه‌په‌گه‌ له‌ به‌یاننامه‌که‌دا باس له‌وه‌ دده‌کات: "له‌ ناوچه‌ى گوبه‌لێ هێرشێكمان بۆ سه‌ر فرقه‌ى شام ئه‌نجام دا و چه‌كدارێكى فرقه‌ى شام كوژراوه و له‌ 24ى مانگ و له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر برج حه‌یده‌رى، سه‌ر به‌ ناوچه‌ى شێراواى عه‌فرین له‌ دژى سه‌یاره‌یێكى سه‌ربازى چه‌كدارانى سه‌ر به‌ فیرقه‌ى شام دوو چه‌كداری گرووپه‌كه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و كوژراون."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49833

Your Comment

You are replying to: .
captcha