پێوەندییەکانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانوون و هاوپەیمانیی نەسر ڕوو لە چاکتر بوونە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند هەندێک نیشانە هەن لەسەر ئەوەی کە پێوەندییەکانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانوون و نەسر ڕوو لە چاکتر بوونە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەدیب لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هەندێک نیشانە هەن کە باس لە چاکتربوونی پێوەندییەکانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانوون بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی و هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی دەکەن، ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردەوە کە باسیان لە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیێکی حیزبی لە لایەن نووری مالیکی کردووە لە پەراوێزی سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ تاران.

ئەدیب وێڕای ئاماژەدان بە بەڕێوەبردنی دانیشتنێک لە لایەن حیزبی دەعوەوە لە ڕۆژی هەینیی ڕابردوودا کە بە مەبەستی چارەسەر کردنی ناکۆکیی نێوان هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانوون و هاوپەیمانیی نەسر لە بەغدا بەڕێوەچوو، زیادی کرد: کۆبوونەوەکانی ئەو حیزبە بەردەوام درێژەیان دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49830

Your Comment

You are replying to: .
captcha