بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەدیب لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هەندێک نیشانە هەن کە باس لە چاکتربوونی پێوەندییەکانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانوون بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی و هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی دەکەن، ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردەوە کە باسیان لە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیێکی حیزبی لە لایەن نووری مالیکی کردووە لە پەراوێزی سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ تاران.
ئەدیب وێڕای ئاماژەدان بە بەڕێوەبردنی دانیشتنێک لە لایەن حیزبی دەعوەوە لە ڕۆژی هەینیی ڕابردوودا کە بە مەبەستی چارەسەر کردنی ناکۆکیی نێوان هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانوون و هاوپەیمانیی نەسر لە بەغدا بەڕێوەچوو، زیادی کرد: کۆبوونەوەکانی ئەو حیزبە بەردەوام درێژەیان دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment