کوردپرێس:
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەمە 7ی سەرماوەزی 1397 بەرانبەر بە 28ی تشرینی دووهەمی 2018لە دیداری فەرماندە باڵاکانی هێزی دەریاییی ئەرتەشی ئێراندا فەرمانی بە فەرماندەی هێزەکان کرد توانا و ئامادەییی خۆیان بۆ هەموو ڕووداوێکی نەخوازراو زیاد بکەن و وا خۆتان بنوێنن کە کەس نەوێرێت هەڕەشە گەلی مەزنی ئێران بکات.
ڕێبەری باڵای ئێران ستایشی دەستکەوتەکانی هێزی دەریاییی کرد و گوتیشی: دەستکەوت و پێشکەوتنەکانی هێزی دەریایی پاش شۆڕشی گەلانی ئێران جێی سەرسوڕمان بووە و ئەم بەرەیەی هێزی دەریایی پشتئەستوورە بە توانا و دەستکەوتەکانی خۆی.
ئایەتوڵڵا خامنەیی تیشکی خستە سەر پەردەلادان لە سەر چەند ژێرئاوگەڕ و ناوشکێن و ڕایگەیاند: پەردەلادان لە سەر ناوشکێنی سەهەند و ژێرئاوگەڕی فاتیح و غەدیر مژدەی پێشکەوتنی تەکنیکی و سەربازیمان پێدەبەخشێت.
بەڕێز ڕێبەری باڵای ئێران گوتیشی: ئامادەییی زیاتری هێزی چەکدار وا دەکات دوژمنانی گەل بەرانبەر بە ئێران چاوسوور نەبن. ئەگەرچی ئێران بەنیاز نییە شەڕ لەگەڵ هیچ وڵاتێک دەست پێبکات بەڵام پێویستە توانای سەربازیتان تا ئەو ڕادەیە بەرز بکەنەوە کە دوژمنانتان چاوترساو بن.
Your Comment