ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پشكی هه‌رێمی له‌ بودجه‌ كه‌م کردۆته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ ده‌ستكاری كردنی بودجه‌ی 2019 ئاشكرا ده‌كرێت و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ئاشكرای ده‌كات: به ‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ به ‌ڕێژه‌ی 3.9 كه‌م ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ‌ئه‌كاونتی خۆی له ‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نه‌خشه‌ڕێگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی له‌باره‌ی ده‌ستكاری كردنی بودجه‌ی 2019 بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاندوووه: "ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌ستنووسه‌ كه‌ به‌ خه‌تی سوور له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌، كۆتا گفتوگۆی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتییه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م پێشنیارانه‌ی كردوووه‌".

پێشنیازه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:

یه‌كه‌م: دوو نرخ هه‌بێت بۆ فرۆشتنی نه‌وت، نرخێكی نه‌گۆڕ بۆ بودجه‌ی به‌كاربه‌ر و نرخێكی گۆڕاو بۆ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان.

دووه‌م: ئه‌و نرخه‌ی كه‌ نه‌گۆره‌ (50) دۆلار بۆ هه‌ر به‌میلێک نه‌وتی فرۆشراو.

سێیه‌م: بڕی داهاتی نه‌وت له‌ 97.7 تریلیۆن دینار ده‌بێت ببێت به ‌70.8 تریلیۆن دینار، ئه‌گه‌ر بڕی 11.8ی داهاتی جگه‌ له‌ نه‌وتی به‌ده‌ست بێت، ئه‌وا بڕی داهاتی گشتی ده‌بێته‌ 82.6 تریلیۆن دینار و بڕی 12 تریلیۆن دینار كورتهێنانی بۆ زیاد بكرێت، سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌ ته‌رخانكراوه‌كان ده‌بێت به ‌نزیكه‌ی 95 تریلیۆن دینار، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕه‌ له‌ خه‌رجییه‌ گشتییه‌كانی نوسخه‌ی پێشوو ته‌رخان كراوه‌ كه‌ 132 تریلیۆن دیناره‌ ده‌ربكه‌ین ئه‌وا ده‌بێت 37 تریلیۆن دینار له‌ خه‌رجییه‌ گشتییه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌.

چواره‌م: بڕی كورتهێنان له‌ 26.7 تریلیۆنه‌وه‌ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ بۆ 12- 15 تریلیۆن دینار، واته‌ گۆڕانكاری له‌ ته‌واوی وه‌زاره‌ت و به‌شه‌كاندا ده‌بێت ڕوو بدات.

پێنجه‌م: پشكی هه‌رێمیش له‌و بڕه‌ی كه‌ دانراوه‌ 3.9 كه‌م ده‌كات، ده‌بێت ڕێگاكانی زیادكردنی پشكی هه‌رێم ئه‌و پلانه‌ بێت كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داراییدا تاوتوێمان كرد .

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49805

Your Comment

You are replying to: .
captcha