به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی تشرینی دووهه‌می 2018 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد و ڕایگه‌یاند: جان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو گه‌لی عێراق و فه‌ڕه‌نسای كردوووه كه به "هاوڕێ" ناوزه‌دی كردوون و پشتیوانیی فه‌ڕه‌نسای بۆ عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوووه که لۆدریان به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ڕاگه‌یاندوووه به‌نیازه سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو سه‌ردانی عێراق بكات و به دوای ئه‌ویشدا ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگیی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی هاوبه‌شی به‌غدا و پاریس کرده‌وه و ستایشی ڕۆڵی گرینگی فه‌ڕه‌نسای کرد له پشتیوانیکردنی عێراق بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعشدا.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم ده‌ستخۆشی له پشتیوانییه‌کانی پاریس کرد به بۆنه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له به‌شی حه‌وته‌می مانیفێستی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و هیوای خواست فه‌ڕه‌نسا یه‌کێک له‌و وڵاتانه بێت که به‌شداری له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادکراوه‌کانی بنده‌ستی داعش ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment