به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی سودێچ زایتونگی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دا و سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی سه‌ڵاحه‌ددين ده‌میرتاشه‌وه گوتی: "یه‌که‌م، دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌ورووپا پێشتر سه‌باره‌ت به ده‌میرتاش بڕیارێکی جیاوازی دابوو، دووه‌م به بڕوای من ئه‌مه بڕیارێکی سیاسییه. پێویسته دادگا کارێکی له‌وشێوه‌یه نه‌کات. ئێمه په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر فه‌رمانگه‌ی باڵا (ته‌مییز) له دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا. سێیه‌م ژماره‌یێکی زۆر له وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هه‌ن که بڕیاره‌کانی دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ ناکه‌ن بۆ نموونه که‌مایه‌تی تورک له یۆنان سه‌ره‌ڕای بڕیاری دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌ورووپا هێشتا ناتوانن ناوی تورکی له ده‌سته‌کانیان بنێن. ئه‌سینا ماوه‌ی ١٠ ساڵه ئه‌مه‌ی جێبه‌جێ نه‌کردوووه. ئایا که‌س فشار له یۆنان ده‌کات؟"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که بابه‌تی بنه‌ڕه‌تی لێره‌دا بریتییه له یاسا نه‌وه‌ک سیاسه‌ت و گوتی: "ئه‌گه‌رچی ده‌میرتاش به شێوه‌یێکی ڕاسته‌وخۆ ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌که نییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی نهشاردوووهتهوه که پشتیوانیی ڕێکخراوی تیرۆریستی په‌که‌که ده‌کات".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment