فراکسیۆنی سەدر دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بایکۆت دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی سەدرییەکان بایکۆتی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراقیان کرد کە بڕیارە سەرۆککۆماری تێدا هەڵببژێردرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا لەناو پەرلەمانی عێراق کە ڕۆژی 5-2-2022 بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: "بە فەرمانی سەماحەتی فەرماندە سەدر بڕیارمان دا لە سڕکردنی سەرجەم دانوستانەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو تا کاتێکی نادیار".

هەروەها دەڵێت: "پێویستە ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر ئامادەی دانیشتنی دەنگدان نەبن بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جگە لە جێگری یەکەم".

News Code 4973

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha