بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە توویتەر بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "کوژرانی ئەبوو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی داعش و کردەوەیەکی دادپەروەرانە بوو بۆ قوربانییانی دەستی تاوانە تیرۆریستییەکانی گرووپەکە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ئەمریکای کردووە بۆ سەرکەوتنی لەو ئەرکەیدا و دەشڵێت: "جەخت لە پابەندبوونمان بە شەڕکردن و لەنێوبردنی تیرۆر دەکەینەوە".
Your Comment