داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021دا، زیاتر لە 151 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە.

کوردپرێس: بەپێی داتاکان تێکڕای نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان زیاتر لە 70 دۆلار بووە، بەم پێیەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان "پێش لێدەرکردنی خەرجییەکان ‌و فرۆشتنی نەوت بە پێی نرخی بازاڕەکانی جیهان" بەبەهای زیاتر لە 10 ملیار 670 ملیۆن دۆلار نەوتی هەناردە کردووە، کە بەرامبەرە بە زیاتر لە 15ترلیۆن و 553 ملیار دینارە.

بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکانی‌ و هەرزانتر فرۆشتنی هەر بەرمیلێک بە 10 دۆلار کەمتر لە بازاڕەکانی جیهان، تەنها بڕی 3 ملیار و 870 ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ ماوەتەوە کە بەرامبەرە بە 5 ترلیۆن ‌و 611 ملیار دینارە لەماوەی ساڵی 2021دا.

یەکەم: تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ساڵی 2021

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی Economy Country تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ ساڵی 2021 بریتی بووە لە 70.68 دۆلاری ئەمریکی، بە جۆرێک مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 بەرزترین ئاستی تۆمار کردووەو تێکڕای نرخی نەوت لەم مانگەدا بریتی بووە کە 83.54 دۆلار، لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2021 نزمترین نرخی نەوت لە ساڵەکەدا تومار کراوە کە بریتی بووە لە 54.77 دۆلار. بڕوانە چارتی ژمارە 1

دووەم: فرۆشی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2021

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی ساڵی 2021دا بڕی 151 ملیۆن‌و 211 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، بەجۆرێک لە مانگی نیسانی 2021دا بەرزترین ڕێژەی نەوتی هەناردە کردووە بە قەبارەی 14 ملیۆن بەرمیل لە مانگەکەدا، لە مانگی ئابی 2021 دا کەمترین بڕی هەناردە کردووە بەراورد بە مانگەکانی دیکەی هەمان ساڵ کە 11 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل بووە. بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە چارتی ژمارە 2.

سێیەم: داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2021

1. داهاتی نەوت هەرێم، پێش لێدەرکردنی خەرجییەکان‌و فرۆشتنی بە نرخی بازاڕە جیهانییەکان:

بەپێی داتاکان حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولی 2021دا زۆرترین داهاتی نەوتی هەبووە، بەو پێیەی 13 ملیۆن‌و 90 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، لەم مانگەدا نرخی نەوت بە تێکڕا 74.49 دۆلار بووە، ئەگەر حکوومەتی هەرێم نەوتەکەی بە هەرزانتر نەفرۆشتبێت‌و بەبێ لێدەرکردنی خەرجییەکانی نەوت بەها گشتییەکەی بریتی بووە لە 1 ملیارو 35 ملیۆن‌و 411 هەزار دۆلار، کە بەهاکەی بەرامبەر بە دینار بریتی بووە لە 1 ترلیۆن‌و 501 ملیارو 345 ملیۆن‌و 95 هەزار دینار.

کەمترین داهاتیش لە مانگی کانونی دووەمی 2021دا تۆمار کراوە کە 12 ملیۆن‌و 800 هەزار بەرمیل هەناردە کراوەو تێکڕای نرخی نەوت لەو مانگەدا بریتی بووە لە 54.77 دۆلار، بەم پێیەش داهاتی نەوت لەو مانگەدا بریتی بووە لە 701 ملیۆن‌و 56 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ترلیۆنێک‌و 16 ملیارو 531 ملیۆن‌و 200 هەزار دیناری عێراقی. بۆ زانیاری زیاتر تایبەت بە سەرجەم مانگەکانی ساڵی 2021 بڕوانە خشتەی ژمارە 1.

سەبارەت بە کۆی گشتی فرۆش‌و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2021دا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان 151 ملیۆن‌و 211 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، تێکڕای نرخی نەوت لە ساڵەکەدا بریتی بووە لە 70.68 دۆلاری ئەمریکی بڕوانە خشتەی ژمارە 1.

کۆی ئەو نەوتەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵەکەدا هەناردەی کردووە بەبێ هیچ خەرجی‌و هەرزان فرۆشییەک، دەکاتە 10 ملیارو 670 ملیۆن و 453 هەزار و 860 دۆلاری ئەمریکی، بۆ وردەکاری مانگەکانی ساڵەکە بروانە چارتی ژمارە 3، ئەو برە داهاتەی لە فرۆشی نەوت دەستدەکەوێت بە دینار بریتی دەبێت لە 15 ترلیۆن‌و 553 ملیارو 358 ملیۆن‌و 97 هەزار دینار، بۆ وردەکاری مانگەکانی ساڵەکە بروانە چارتی ژمارە 4.

2. داهاتی نەوت هەرێم، دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان‌و فرۆشتنی بە نرخی کەمتر بازاڕە جیهانییەکان:

رۆژی 28ی حوزەیرانی 2021 کۆبونەوەی هاوبەشی پەرلەمانی کوردستان حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان، ڕایگەیاند، 58%ی داهاتی نەوت دەدرێت بە کۆمپانیا نەوتییەکان‌و خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت، بە جۆرێک 20%ی داهات، تێچووی دەرهێنانی نەوتە، 14% شایستەی کۆمپانیاکانەو 6%ی کرێی گواستنەوەیە. ئەوەی دەمێنێتەوە قەرەبووی قەرزەکانە.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەردەوام نەوتی هەرێم بە 10 دۆلار کەمتر لە بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشرێتەوە، بۆیە دوای لیدەرکردنی خەرجییەکانی پرۆسەی نەوت‌و هەرزانتر فرۆشتنی. ئەو داهاتەی بۆ حکوومەتی هەرێم دەمێنێتەوە لە فرۆشتنی 151 ملیۆن‌و 211 هەزار بەرمیل نەوت دەکاتە 3 ملیار و 870 ملیۆن 24 هەزار و 521 دۆلار، ئەگەری بەهای 1 دۆلار بەرامبەربێت بە 1450 دیناری عێراقی. ئەوا ئەو بڕە بەرامبەرە بە 5 ترلیۆن و 611 ملیار و 535 ملیۆن و 410 هەزار و 740 دینار لەماوەی ساڵی 2021دا.

هاوکات بڕی 5 ملیاو 344 ملیۆن و 319 هەزار و 439 دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەکەو قەرزی کۆمپانیاکان کە بەرامبەرە بە 7 ترلیۆن و 749 ملیار و 263 ملیۆن و 186 هەزار و 260 دیناری عێراقی، بۆ وردەکارت زیاتر بڕوانە بڕوانە خشتەی ژمارە 2.

چوارەم: کڕیارانی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2021

لە ساڵی 2021دا نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لەلایەن کەشتی 12 وڵاتەوە بارکراون‌و زۆرترین بارکردن کەشتییە ئیتالییەکان کردووەیانە کە 56 ملیۆن‌و 81 هەزار بەرمیل نەوت بووە، بە ڕێژەی 37.1%، کەمترین بڕی بارکراویش کەشتی پۆڵندی‌و بولگارییەکان بووە کە بڕەکەی 600 هەزار بەرمیل بووە بە ڕێژەی 0.4% بووە. خشتەی ژمارە 3 و چارتی ژمارە 5.

News Code 4950

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha