بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌بووبه‌کر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى کوردستان به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندووە: بڕیار وایه وهفدى دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت سه‌ردانى په‌رله‌مانى کوردستان بکات و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى و هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایی و سامانه سروشتیه‌کان و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان کۆ ببێته‌وه نه‌ک کۆبونه‌وه‌ى فراوانى په‌رله‌مان.
ناوبراو ئه‌وه‌شى ڕوون کرده‌وه، چوونکه ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان خۆى له قه‌ره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى فراوان نادات، له به‌رئه‌و پرسیاره ئیحراجانهى که په‌رله‌مانتاران ئاراسته‌ى ئه‌وانى ده‌که‌ن و ئه‌وانیش بێ هه‌ڵوێستن یان بێ وه‌ڵامن له ئاستیاندا هه‌ربۆیه په‌نایان بردۆته به‌ر کۆبوونهوهیێکى بچووکى په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌ش هه‌ڵه‌دنى وتى: پێم وانییه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌رهه‌مدار بێت و شتى تازه‌ى تێدابێت، چوونکه له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو هه‌م جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و هه‌میش وته‌بێژى حکوومه‌ت ئه‌وه‌ى هه‌بوو له‌ڕێگه‌ى میدیاکانه‌وه ئاشکرایان کردووه و قسه‌یان له‌باره‌وه کردووه، ده‌بوو له‌برى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى فراوانى په‌رله‌مان بوایه و خودى سه‌رۆکى حکوومه‌تیش ئاماده‌ى بێت.
سه‌باره‌ت به به‌شداری کردنى یه‌کگرتووى ئیسلامى وه‌کوو سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌ى له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ڵه‌دنى ئاشکرای کرد، کۆده‌بنه‌وه و بۆچونێکیش هه‌یه به‌شداری نه‌که‌ن، چوونکه وه‌کوو خۆى وتى "هه‌موو ئه‌وانه‌ى سبه‌ینێ ده‌یڵێن، پێشتر گوێمان لێبوه، به‌داخه‌وه ویستێکى ڕاسته‌قینه له هه‌رێمه‌وه نابینین وه‌کوو نیه‌ت باشى".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment