بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لەسەر دۆخی عێراق لە نووسینێكدا بە ناونیشانی"ئەوەی لەسەر شانۆی عێراق دەگوزەرێ" نووسیویەتی: بابەتەکە گۆڕانکارییە لە هەژموندا، جاران سوورکردنەوە و کوڵاندنەکە لە مەتبەخی ئێرانیدا بوو ئێستا تورکیا و ئیمارات و هاوپەیمانەکانیانە.
ئاماژەی بەوەكردووە، هەتا هێز و حزبەکانی عێراق و کوردستان لە تەوقی بەبارمتەگیراوی دەرنەچن و ملکەچ و وابەستەی هێزە هەرێمایەتییەکان بن هەمان تاس و حەمامە، ئەو هێزانەی کە ئێستا بانگەشەی حکوومەتی زۆرینە دەکەن و دەڵێت: هەر ئەوان هۆکاری دۆخی خراپی عێراق و تەشەنەسەندنی گەندەڵیی بوون لەڕابردوودا، کە عەقڵیەت و دونیابینیت نەگۆڕا بێت، بەدڵنییاییەوە شکستەکان بەردەوام دەبن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ هێزێک لە عێراق بەوانەی هەرێمیشەوە دۆڕان قەبوڵ ناکەن لەبەر لاوازیی کلتووری دیموکراسیی و نەبوونی دامودەزگای سەربەخۆی چاودێریی، مادام هێز و حزبە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان چەک و پارە و دەزگای هەواڵگیریان بەدەستەوە بێت ئەواناسەقامگیری هەر بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت: لەهەمووی کارەساتبارتر دەوڵەتانی خۆرئاوا دیموکراسییان بۆ عێراق و هەرێم ناوێت، بەڵکوو تەنها بۆ وڵاتی خۆیانە لە ڕابردوو و ئێستاشدا مامەڵە و پشتیوانی لە ستەمکارترین دەسەڵات دەکەن.
Your Comment