ئەوانەی بانگەشەی حكوومەتی زۆرینە دەكەن هۆكاری تەشەنەكردنی گەندەڵیین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزانەی کە ئێستا بانگەشەی حکوومەتی زۆرینە دەکەن، هەر ئەوان هۆکاری دۆخی خراپی عێراق وتەشەنەسەندنی گەندەڵی بوون لەڕابردوودا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لەسەر دۆخی عێراق لە نووسینێكدا بە ناونیشانی"ئەوەی لەسەر شانۆی عێراق دەگوزەرێ" نووسیویەتی: بابەتەکە گۆڕانکارییە لە هەژموندا، جاران سوورکردنەوە و کوڵاندنەکە لە مەتبەخی ئێرانیدا بوو ئێستا تورکیا و ئیمارات و هاوپەیمانەکانیانە.

ئاماژەی بەوەكردووە، هەتا هێز و حزبەکانی عێراق و کوردستان لە تەوقی بەبارمتەگیراوی دەرنەچن و ملکەچ و وابەستەی هێزە هەرێمایەتییەکان بن هەمان تاس و حەمامە، ئەو هێزانەی کە ئێستا بانگەشەی حکوومەتی زۆرینە دەکەن و دەڵێت: هەر ئەوان هۆکاری دۆخی خراپی عێراق و تەشەنەسەندنی گەندەڵیی بوون لەڕابردوودا، کە عەقڵیەت و دونیابینیت نەگۆڕا بێت، بەدڵنییاییەوە شکستەکان بەردەوام دەبن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ هێزێک لە عێراق بەوانەی هەرێمیشەوە دۆڕان قەبوڵ ناکەن لەبەر لاوازیی کلتووری دیموکراسیی و نەبوونی دامودەزگای سەربەخۆی چاودێریی، مادام هێز و حزبە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان چەک و پارە و دەزگای هەواڵگیریان بەدەستەوە بێت ئەواناسەقامگیری هەر بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت: لەهەمووی کارەساتبارتر دەوڵەتانی خۆرئاوا دیموکراسییان بۆ عێراق و هەرێم ناوێت، بەڵکوو تەنها بۆ وڵاتی خۆیانە لە ڕابردوو و ئێستاشدا مامەڵە و پشتیوانی لە ستەمکارترین دەسەڵات دەکەن.

News Code 4938

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha