ئەمریکا داوا لە وڵاتان دەکات هاووڵاتییە داعشەکانی خۆیان لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بکشێنەوە

بەشی جیهان- وەزارەتی دەروەی ئەمریکا داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکات هاووڵاتییە داعشەکانی خۆیان کە لە باکووری سووریا زیندانی کراون لە ناوچەکە بکشێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەروەی ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا بۆ کونترۆڵ کردنەوەی گرتووخانەی حەسەکە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە ئەوەش دوای هێرشی داعش و یاخی بوونی زیندانیانی ئەو گرووپە و ڕایگەیاند هەڵمەتی بەجێ و ئازایانەی هێزەکانی سووریای دیموکرات جێگەی ڕێزە.

نێد پرایز لە بەیاننامەکەدا تەکتیکەکانی داعشی بۆ ئەو هێرشە وەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند هەڕەشەی ئەو گرووپە لەسەر جیهان کۆتایی نەهاتووە.

لە درێژەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لەو وڵاتانە کرد کە هاووڵاتییە داعشەکانیان لە کەمپی ئاوارەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بکشێنەوە و بۆ وڵاتانی خۆیان.

News Code 4920

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha