بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، ئەمریکا دەستخۆشی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات کە بەهاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، تەواوی زیندانی حەسەکە-یان کۆنتڕۆڵ کردەوە و ئازایەتی و پێداگری ئەوان جارێکی دیکەش شکستی بە داعش هێنا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکەی 20ی ئەم مانگە جارێکی دیکە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعشی دووپات کردەوە، بۆیە بەپێویستی دەزانن رێگە نەدرێت ئەم گرووپە سەر هەڵبداتەوە، لەو پێناوەشدا داوا دەکەن وڵاتان بەیەکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەو هەزاران چەکدارەی داعش کە لەلای هەسەدە زیندانی کراون.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا دەڵێت، واشنتن بەردەوام دەبێت لەگەڵ هاوبەشەکانی لە عێراق و سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی داعش و گەرەنتی کردنی سەرهەڵنەدانەوەی رێکخراوەکە.
Your Comment