کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق: رێژەی بێکاری لە سلێمانی گەیشتووەتە 35 لەسەد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، رێژەی بێکاری لە سلێمانی گەیشتووەتە 35% و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیش بارودۆخەکەی ئەوەندەی تر سەخت کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سابر عەبدوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەرکی حکوومەتە سەرجەم داواکاریەکانی هاوڵاتیان دابین بکات و ژیانیان مسۆگەر و سەقامگیر بکات، بەشێوەیەک سادەترین پێداویستیەکانی رۆژانەیان دابین بکات، وەک بەنزین، نەوتی سپی و غاز.

روونیشیکردووەتەوە، دابین کردنی پێداویستیەکان بەو بڕەی پێویستە رێگر دەبێت لە بەرزبوونەوەی نرخ، هیچ مانای نییە نرخی بتڵێک غاز 15 هەزار دینار و لیترێک بەنزینی ئاسایی 750 دینار و لیترێک نەوتی سپی 800 دینار بێت.

بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتوویەتی، رێژەی بێکاری لە سلێمانی گەیشتووەتە 35%، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی بەرزبوونەوەی نرخ ژیانی هاوڵاتیانی سەختتر کردووە، بەتایبەتی لەسەر ئەوانەی کە مووچەیان نییە و بە کاری رۆژانە دەژین، داواکارن لە حکوومەت بە خێراترین کات سووتەمەنی دابین بکات، چوونکە مافێکە لە مافەکانی مرۆڤ.

News Code 4895

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha