بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عهباس غهزالی کهسایهتی چالاکی فهرههنگی و ئهندامی بهرچاو و ڕاوێژکاری فهرههنگی و هونهری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و نوێنهری پێشووی پهڕلهمانی ههرێمی کوردستان؛ لە وتارێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیری بەتوانا و ناوداری کورد "پەرتەو کرماشانی" نووسیوییهتی: ڕاستە "پەرتەو" جێیهێشتووین و ئەستێرەیەک لە ئاسمانی کرماشان و ئیلامی سەربەرز ڕاخوشیوە، بەڵام ناوی ئەم کەڵە شاعیرە لە کەلام و مۆسیقای ئێوارانەی کرماشان و لە لەرینەوەی ئاوی تاق وەسان و لە ئاوازی تیشەی فەرهادی بێستوونی عاشقانی ئەم سەرزەمینە دێرینەدا دەمێنێتەوە و بەگوێرەی ئاڵای هونەر و جوانی، بە سەر چیا سەرکەشەکانی شاهۆ و داڵاهۆدا دەشەکێتەوە.
دهقی تهواویی پهیامهکهی "عهباس غهزالی" له خوارهدا هاتووه:
"یادێک و وەفایەک"
بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیری بەتوانا و ناوداری کورد "پەرتەو کرماشانی"
هەرچەند پێشتر ناو و ناوبانگی "پەرتەو کرماشانی"م بیستبوو، بەڵام لە کونگرەی ناودارانی کورد لە سنە زیاتر لەگەڵ ئەو ناوە ئاشنا بووم. ئاشنابوونەکەم لەگەڵ ئەو شاعیرە مەزنە زیاتر بە بۆنەی توانایی ئەو لە داهێنان و نووسین بە شێوەزاری کەلهوڕ و لەک و گۆران بوو کە لە پاڵ "شامی کرماشانی"دا، بوونەتە هۆی ئەوەی ئەدەبی باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە زیندوویی و بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە، سنوورەکان ببەزێنێت و تیشک باوێژێتە سەر ئەدەب و هونەری ناوچەکە.
جگە لەوەش، سادەوێژی و شیرینزمانی و ناسکخەیاڵی پەرتەو بووەتە هۆی ئەوەی کە شیعرەکانی وەکوو هی باباتاهیری هەمەدانی بکرێن بە گۆرانی و وشەکانی ببن بە چرا بۆ کووچە و کۆڵانەکانی شاری کرماشان و کیژان و کوڕانی کرماشانی بە زمانی شیرینی کوردی قەزای یاری پێبخەنە گیانی خۆیان.
ئێستاش ڕاستە "پەرتەو" جێیهێشتووین و ئەستێرەیەک لە ئاسمانی کرماشان و ئیلامی سەربەرز ڕاخوشیوە، بەڵام ناوی ئەم کەڵە شاعیرە لە کەلام و مۆسیقای ئێوارانەی کرماشان و لە لەرینەوەی ئاوی تاق وەسان و لە ئاوازی تیشەی فەرهادی بێستوونی عاشقانی ئەم سەرزەمینە دێرینەدا دەمێنێتەوە و بەگوێرەی ئاڵای هونەر و جوانی، بە سەر چیا سەرکەشەکانی شاهۆ و داڵاهۆدا دەشەکێتەوە. ڕووحی شاد و ڕێگەی پڕ ڕێبوار بێت.
عەباس غەزالی
هەولێر
٢٨/ ١/ ٢٠٢٢
مهنسوور جیهانی
Your Comment