ڕێککەوتنە نهێنییەکانی پارتی لە بەغدا دژی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پارتی یەکێتی جێهێشتووە و چووەتە ڕێککەوتنەوە لەگەڵ سونە و ڕەوتی سەدر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆڵا تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە گفتوگۆ لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، دەڵێت: "پارتی بۆ بیانوو و چاوبەستن، مەسەلەی کاندید نەکردنی دکتۆر بەرهەم ساڵحی وروژاندووە، ئەگینا بەجدی کاردەکات بۆ بردنی سەرۆک کۆمار، دیاری کردنی کاندید بۆ ئەو پۆستە لەلایەن پارتیەوە، واتای هەوڵدانە بۆ بردنی، لەکاتێکدا ئەمە پێچەوانەی ڕێککەوتنی نێوانمانە."

ناوبراو جەختیشی کردەوە: "وەکوو یەکێتی هەر هەنگاوێک دەگرنە بەر کە پێویست بکات، گەر پارتی جدی بێت لەبردنی سەرۆک کۆمار."

مەکتەب سیاسیەکەی یەکێتی ڕوونیکردەوە، ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کاریگەری لەسەر ناوخۆی هەرێمیش دەبێت، وتی: "ناکرێت لێرە باسی یەکڕیزی بکرێت، کەچی لەبەغدا ڕێککەوتنی ژێر بە ژێر ئەنجام بدریت، بێگومان ئەو ڕێککەوتنە کەلێنی گەورە لەنێو ماڵی کورد دروست دەکات."

پۆڵا تاڵەبانی وتیشی: "دیدگامان ڕوونبوو، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەبوو پۆستی سەرۆک کۆمار لەناو ماڵی کورد یەکلایی بکرێتەوە و لەسەر کاندیدێک ڕێکبکەوین کاندیدی هەموو لایەنەکان بێت، پارتی لەو مەسەلە کشایەوە و لەپشت پەردەوە ڕێککەوتنی کرد، ئێمە نەمانتوانی ببینە بەشێک لەو ڕێککەوتنە، چوونکە دژی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان بوو، ناکرێت بۆ پۆستێک بچیت لەگەڵ چەند لایەنێک ڕێکبکەویت لەسەر حسابی بەرژەوەندیەکانی خەڵک."

تاڵەبانی وتیشی: "نەدەبوو پارتی مافی دیاریک ردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بداتە خۆی، یاخود بڵێت فڵان کاندید بێت و فڵان کاندید نەبێت."

پۆڵا تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد، پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەهەموو پێوەرە مێژووییەکان، بەپێوەری پێگەی جەماوەری، مافی حیزبەکەیەتی.

News Code 4855

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha